تۆڕێكی جاڵجاڵۆكەیی جیا لە ئینتەرنێت دروست دەكرێت

:: PM:03:29:19/10/2016 ‌

رووسیا تۆڕێكی جاڵجاڵۆكەیی داخراو و تایبەت بە سوپای رووسیا بەمەبەستی دابینكردنی زانیاری و پێوەندیكردن جیاواز لە تۆڕی ئینتەرنێت دادەمەزرێنێت، سەرچاوەیەكی سەربازی رووسیاش دەڵێت كە تۆڕەكە لە هاوینی پارەوە هەیە.

سەرچاوەیەكی سەربازی رووسیا بە دەزگەكانی راگەیاندنی راگەیاند كە ئەو تۆڕە لە كۆتای هاوینی رابردووەوە دامەزراوە و دەستی بەكاركردن كردووە.

راپۆرتەكانی هەواڵ لەوبارەوە ئاشكرای دەكەن كە ئەو تۆڕە تایبەتە بە سوپای رووسیا و جیاوازە و نەبەستراوەیە بە تۆڕی ئینتەرنێت و تەنیا لە رێگەی ئامێرەكانی كۆمپیۆتەری رێپێدراو لەلایەن فەرمانگەی پاراستنی نهێنی دەوڵەت سەر بە دەستەی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی رووسیا بەكار بهێنرێت. 

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل