له ئاهه‌نگێكدا له دوبه‌ی، خه‌ڵاته‌كانی گلۆب سۆكه‌ر بۆ باشترینه‌كانی تۆپی پێ دابه‌ش كرا و تێیدا چه‌ندان یاریزانی ناودار خه‌ڵاتی جۆراوجۆریان پێشكه‌ش كرا.
له ئاهه‌نگێكدا، كه شه‌وی رابردوو له شاری دوبه‌یی ئیماراتی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فیفا به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاته‌كانی دوبه‌ی گلۆب سۆكه‌ر بۆ باشترینه‌كانی تۆپی پێ دابه‌ش كرا.
ئه‌نجامه‌كان سه‌رنجڕاكێش بوون، كه به‌م شێوه‌یه بوون:
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی – باشترین یانه‌ی ساڵی 2020
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی – باشترین یانه‌ی سه‌ده
یانه‌ی ئه‌هلیی میسری – باشترین یانه‌ی سه‌ده له ئه‌فریقا
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی – باشترین راهێنه‌ری سه‌ده
هانز فلیك راهێنه‌ری بایرن میونشن – باشترین راهێنه‌ری 2020
رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی – باشترین یاریزانی 2020
كریستیانۆ رۆناڵدۆ – باشترین یاریزانی سه‌ده
جێرارد پیكێ – خه‌ڵاتی خاوه‌ن باشترین كاروانی وه‌رزشی
ئیكه‌ر كاسیاس – خه‌ڵاتی خاوه‌ن باشترین كاروانی وه‌رزشی
خۆرخێ مێندێزی بریكاری یاریزانان - خه‌ڵاتی باشترین بریكاری سه‌ده.