له‌تیف ره‌شید كه ئێسته وه‌ك دارده‌ستی لاهوور جه‌نگی كارده‌كات و له پێناو سه‌رخستنی شاناز برایمی خێزانی بۆ سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی، باڵه‌كه‌ی بۆ لای لاهوور شكاندووه‌ته‌وه، له ڕێی وتارێكه‌وه ناراسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان.
له‌تیف ره‌شید كه پێشینه‌یه‌كی خراپی هه‌یه و له‌ماوه‌ی ڕابردوو وه‌ك "جاشی مۆدێرن" بۆ به‌غدا كاری ده‌كرد و پێشتر وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق بووه و دواتر بووه به راوێژكار له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئێسته ده‌یه‌وێ ده‌ربكه‌وێته‌وه و له پاڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كار ده‌كات كه دژی كوردستان و حكوومه‌ت و پارتی ده‌ستی پێ كردووه.
ماڵه‌كه‌ی كردبوو به‌شوێنی مانه‌وه‌ی سۆزانییه‌كان
له وتارێكدا كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستانی نووسیوه، له تی‌ف پێی وایه كه‌س ئاگه‌داری ورده‌كاری ئه‌و دۆسیه‌یه نییه، به‌ڵام بیری چووه كه به‌رده‌وام دووه‌م كه‌سی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له حزبه‌كه‌ی ئه‌وان /یه‌كێتی/ بووه.
له‌تیف به ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌گرێ و به بارگرانی بۆسه‌ر شانی خه‌ڵكی ده‌زانێ، پێشی وایه ئه‌و هۆكاری دۆخی خراپی ئابووری كوردستانه. لێره‌دا له‌تیف كه بیر له ئابووری كوردستان ده‌كاته‌وه له گیرفانی گه‌رمی خۆیه‌وه‌یه، چونكه به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی "وشه" هێشتا 15 ملیۆن دینار مووچه له به‌غدا وه‌رده‌گرێ.
له‌تیف ره‌شید له كاتێكدا وتارێكی له‌وشێوه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك پاره خواردن و داگیركردنی موڵكی له‌سه‌ره جگه له دۆسیه‌ی ئه‌خڵاقی كه چه‌ندان جار له باڕهكانی به‌غدا بینراوه و ماڵه‌كه‌یشی كردبوو به‌شوێنی مانه‌وه‌ی سۆزانییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌و دۆسیانه یه‌كێتی بۆ هیچ پۆستێكی تر كاندیدی نه‌كرد.
دوای په‌راوێزخستنی له‌ناو یه‌كێتی /ڕاسته‌قینه/ له تی‌ف په‌نای بۆ لاهوور جه‌نگی بردووه ئه‌و وتارهیشی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تدا بڵاو كردووه‌ته كه لاهوور دژی حكوومه‌تی كوردستان و پارتی ده‌ستی پێ كردووه.