بە سەتان هونەرمەند و روناکبیری سووریا داوا دەکەن بەشار ئەسەد لە دادگەی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی دادگەیی بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ی شوبات/فێبرایەر، ئاژانسی هەواڵی فڕەنسا رای گەیاندوە، کۆمەڵێک هونەرمەند و روناکبیری سووریا نامەیەکیان ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتیرش، سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە و تیایدا ئاماژەیان داوە، "تۆ لە بەرامبەر مرۆڤایەتیدا بەرپرسیاری بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتوبڕی ئەو دەرون شێواوە".
بە سەتان هونەرمەند و رووناکبیری سووریا ئەو نامەیان واژوو کردوە و لە ناویاندا کەسانی وەک فاروق مەردومبی و بەسمە قەزمانی لێکۆڵەری زانکۆ و سیاسەتوانی ئۆپۆزسیۆنی ئەسەد بەرچاو دەکەون، ئەو کەسانەی واژوویان لەژێر نامەکە کردوە، دوایین راپۆرتی رێکخراوی لیبوردنی نێودەوڵەتیان وەک بەڵگە هێناوەتەوە کە تیایدا ئاماژە بە کوشتن و لەسێدارەدانی هاوڵاتیان کراوە لە گرتوخانەی سەربازی سەیدنایا ی باکووری دیمەشق.
رۆژی سێشه‌م حه‌وتی شوبات/فێبرایه‌ر، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له سووریا بڵاو كردەوه و تیایدا ئاماژه‌ی دا، له ساڵی 2011 تا كۆتای ساڵی 2015 رژێمی ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستی داوه‌ته كوشتن و له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی گیراوان.
ئەو رێکخراوە ئاشکرای کردبو، زۆربه‌ی له سێداره‌دانه‌كان له‌ناو گرتووخانه‌ی سه‌یدنایای دیمه‌شق جێبه‌جێ كراون و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه بیسه‌لمێنێت رژێم له‌دوای ساڵی 2015ه‌وه ده‌ستبه‌رداری له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی هاووڵاتییانی سووریا بووبێت.
سه‌رجه‌می ئه‌و له‌سێداره‌دانانه به نووسراوی فه‌رمی كه له لایه‌ن باڵاترین پۆستی حكوومه‌تی سووریاوه ده‌رچووه، جێبه‌جێ كراون، پێشتر رژێمی ئه‌سه‌د له وه‌ڵامی راپۆرتێكی ئه‌و رێكخراوه‌دا ره‌تی كردبووه‌وه له‌ناو گرتووخانه‌كانیدا ئه‌شكه‌نجه‌ی هاووڵاتییانی سووریایان دابێت.
ساڵی رابردوو رێكخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا رای گه‌یاندبوو، رژێمی ئه‌سه‌د به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی سووریای گرتووه و گرتووخانه‌كانی سووریای كردووه به كوشتارگه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتییان.
له راپۆرته‌كه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیدا دووپات کراوەتەوە، گیراوه‌كان له دادگایه‌كی چه‌ند خوله‌كیدا به‌بێ هیچ پارێزه‌رێك و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی به‌رگریكردنیان له خۆیان هه‌بێت، له ناوچه‌ی قابوونی دیمه‌شق دادگایی ده‌كرێن كه ماوه‌كه‌ی له نێوان خوله‌كێك تا سێ خوله‌كه.
دوای دادگاییكردنه‌كه به گیراوه‌كانیان گوتووه ده‌یانگوازنه‌وه بۆ گرتووخانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دواتر گواستوویانن بۆ ژێرزه‌مینی گرتووخانه‌ی سه‌یدنایا و زیاد له دوو سه‌عات له‌سه‌ریه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و دواتر ده‌یانگوازنه‌وه بۆ ژوورێكی تر و دوو خوله‌ك به‌ر له جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان، پێیان راده‌گه‌یه‌نن كه له سێداره‌یان ده‌ده‌ن.