تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 595291 حاڵەت

:: PM:04:19:31/12/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون گەیشتووەتە زیاتر لە 83 ملیۆن و 208 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 815 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 849 حاڵەتی نوێی تووشبوون و پێنج حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
مردن گەیشتە 12813 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 35712 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 849 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 248 لە بەغدا و 41 لە هەولێر و 61 دهۆك و 51 لە سلێمانی و 108 لە كەركووك و هەشت لە سەڵاحەدین و 14 لە بەسڕە و 28 لە واست و 75 لە دیالە و 18 لە نەجەف و هەشت لە میسان و 10 لە بابل و حەفت لە كەربەلا و شەش لە دیوانییە و 23 لە ئەنبار و 112 لە نەینەوا و چوار لە زیقاڕ و 27 لە موسەنا.

هەروەها 1493 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 353 لە بەغدا و دوو لە دهۆك و 175 لە كەركووك و 15 لە سلێمانی و 233 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی پێنج حاڵەتی مردن، یەك لە دهۆك و یەك لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 595291 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 537841 حاڵەتە، مردنیش گەیشتووەتە 12813 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل