به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه ڕای گه‌یاند، گه‌نجێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و پێشتر داواكاری چوونی بۆ ئه‌وروپا هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی كانوونی دووه‌م، عه‌لی عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گه‌نجێكی كۆیه به‌ناوی داریان مزه‌فه‌ر ته‌مه‌ن/20/ ساڵ له ژووره‌كه‌ی خۆی له‌ماڵه‌وه‌یان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
كه‌سوكاره‌كه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و گه‌نجه كاسب بووه و پێشتر داواكاری چوون بۆ ئه‌وروپای هه‌بووه، به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان ڕازی نه‌بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه كه‌سوكاره‌كه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەو گەنجە كە ژووری خۆی بەتەنیا بووە هەر لەوێ بە پەت كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئێستە پۆلیس لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەست پێ كردووە.
ئه‌مساڵ ئه‌وه ده‌بێته یه‌كه‌م حاڵه‌تی خۆكوشتن له سنووری كۆیه، به‌ڵام ته‌نیا دوێنی له سنووری دێگه‌ڵه به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار له گوندی ئه‌شه‌كه سه‌قا حه‌وت كه‌س بوونه قوربان كه چوار له‌وانه كوژراون.
كۆیه/ باوه‌ڕ كه‌ریم