له پارێزگای كه‌ركووك، كه‌سێك ده‌ستڕێژیی فیشه‌كی له مامی خۆی كرد و كوشتی، هاوكات هه‌ر له‌وشاره‌دا دوا نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ ژنێك به‌ده‌مانچه‌ی مێرده‌كه‌ی خۆی كوشت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی كانوونی دووه‌م، عامر نووری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی ره‌حیمئاوای پارێزگای كه‌ركووك، ده‌ستڕێژیی فیشه‌كی له مامی خۆی كرد و كوشتوویه‌تی .
روونیشی كرده‌وه كه كوژراوه‌كه ناوی (نه‌هرۆ نادر) و برازاكه‌یشی ناوی (و .خ) و برینداره، چونكه له‌لایه‌ن مامه‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه.
به‌پێی قسه‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و شاره، رووداوه‌كه پێوه‌ندی به كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
هاوكات دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی زه‌ورای شاری كه‌ركووك، ژنێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به ناوی (ت، ف) به ده‌مانچه‌ی پیاوه‌كه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
عه‌قید یوسف ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دۆمیز، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و ژنه خه‌ڵكی خورماتوو بووه و مێرده‌كه‌شی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بوو .
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی