به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه له‌ناو گه‌راجی مزگه‌وته‌كان دزی ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه كه به‌شی پۆلیسی ناوشار/ رۆژئاوا، بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌ناو گه‌راجی مزگه‌وتی سه‌واف ئاگاداركرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
روونكراوه‌ته‌وه كه دوای چاودێرییه‌كی ورد، تۆمه‌تبارێكیان به ناوی (د.ا.ع) به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزییه‌كان گرتووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پۆلیس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباری ئاماژه‌پێكراو كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان تاوان سزا درابوو، ددانی نا به تاوانه‌كه‌یدا، بۆیه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده (446/31) له یاسای سزادان، راگیرا.