دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی لبنانی "ئیلیاس ره‌حبانی" به‌هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. ئه‌مڕۆ بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی له‌و وڵاته به‌خاك بسپێردرێت، به‌هۆیه‌وه هونه‌رمه‌ندان و ده‌رهێنه‌رانی لبنانی خه‌می خۆیان بۆ ئه‌و له‌ده‌ستدانه باس ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م، جۆرج بوعه‌بدۆ ده‌رهێنه‌ری ناوداری لبنانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆچی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی لبنانی "ئیلیاس ره‌حبانی" بۆ ئێمه زیانێكی گه‌وره بوو هه‌م وه‌ك لبنانی و هه‌م وه‌ك مه‌سیحی و له ناوه‌ندی عه‌ره‌بیش زیانێكی زۆر به‌ر هونه‌ر و موزیك ده‌كه‌وێت.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌رچی ئیلیاس ڕه‌حبانی ماڵئاوایی كرد، به‌ڵام به زیندوویی له دڵی لبناییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه حه‌سنا مه‌ته‌ڕ گۆرانیبێژی لبنانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئیلیاس ڕه‌حبانی ته‌نیا ماڵئاوایی له هونه‌ر نه‌كرد، ئه‌و هونه‌ری عه‌ره‌بی هه‌تیو كرد و زۆر زیانی به هونه‌ر گه‌یاند كاتێك وا زوو جێی هێشتین.
ئاماژه‌ی دا، ڕۆحی شاد و جێی شانازییه شۆڕشێكی له هونه‌ر و موزیك و ئه‌ته‌كێتی گۆرانیدا كرد و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی عه‌ره‌بی قه‌رزارین.
ئیلیاس حه‌نا ڕه‌حبانی، له ساڵی 1938 له باكوری لبنان له دایك بووه، موزیكوان و ئاوازدانه‌ر و سه‌رۆكی ئۆركسترا و نووسه‌ری گۆرانی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوداری ستار ئه‌كادیمی بووه، زیاتر له دوو هه‌زار و 500 گۆرانی داڕشتووه، 25 موزیكی بۆ فیلم نووسیوه، له ساڵی 1962ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی هونه‌ری له جیهانی هونه‌ری عه‌ره‌بی داده‌نرێت. ده‌كاته برا بچووكی هونه‌رمه‌ندان "عاسی و مه‌نسوور ره‌حبانی". ئه‌و برایانه له مێژووی لبناندا به گه‌وره‌ترین ئاوازدانه‌ر و دانانی موزیك بۆ گۆرانییه‌كان داده‌نرێن.