زۆمبا وه‌رزشێكی لاتینییه و ئێسته له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كوڕان و كچان گرنگی تایبه‌تی پێی ده‌درێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزشه ده‌بێته هۆی خێراكردنی كرداری مێتاپۆلیزم و زیاتر سووتاندنی یه‌كه‌ی گه‌رمی، كه یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات و چالاكردنی سوڕی خوێن، یاری زۆمبا ئه‌و وه‌رزشانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی چالاكبوونی سوڕی خوێن، توندكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی له‌ش. ژیان یوسف یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ری ئه‌و وه‌رزشه‌یه كه كچێكی كورده، چه‌ندان نهێنی له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشه بۆ "وشه" ئاشكرا ده‌كات.
*زۆمبا چییه و كێ ده‌توانێ بیكات؟
سه‌مای زۆمبا به‌رنامه‌یه‌كی له‌شجوانی كۆڵۆمبییه، ئهلپێتۆ پێرێز له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی ڕابردوودا دایهێناوه، كه پشت ده‌به‌ستێت به تێكه‌ڵكردنی چه‌ند جۆرێك سه‌مای لاتینیی وه‌ك: سامبا، سالسا، ڕیگاتۆن، كۆمبییا، میرینگی، بێلی دانس له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕاهێنانێكی وه‌رزشیدا. وه‌رزشی زۆمبا به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له دنیادا بڵاو بووه‌وه، به جۆرێك ئێسته له 150 وڵاتی جیاوازدا ئه‌م وه‌رزشه ده‌كرێت. ئه‌م وه‌رزشه له ساڵی 1990ه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه پێكدێت له كۆمه‌ڵێك سه‌ما، هه‌ر یه‌كێكیان دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه و له‌سه‌ر ڕیتمی ئاوازی موزیكی لاتینیی. ئه‌م سه‌مایه توانای سووتانی 500 بۆ 800 كالۆریی هه‌یه له سه‌عاتێكدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چاره‌سه‌ره بۆ نه‌هێشتنی خه‌مۆكی.
هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێ ئه‌م وه‌رزشه ئه‌نجام بدات، به‌جۆرێك منداڵی یه‌ك مانگ و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ژنی دووگیان و ئه‌وانه‌ی ئازاری ئه‌ژنۆ و پشتیشیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر به‌شه و بڕوانامه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ڕاهێنه‌ری زۆمبا فێر بكرێت چۆن ئه‌و وه‌رزشانه بۆ كه‌سه‌كه ئه‌نجام بدات.
*كێن ئه‌وانه‌ی ناتوانن وه‌رزشی زۆمبا بكه‌ن؟
ژنانی دووگیان ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌وه ئه‌م وه‌رزشه بكه‌ن و له‌سه‌ر ڕێنوێنیی پزیشكیی تایبه‌ت وه‌رزشه‌كه وه‌ربگرن، تا پزیشك ڕێ نه‌دات، نابێت ژنان به‌شداری ئه‌و جۆره وه‌رزشانه بكه‌ن، دواتر زیانی بۆ ته‌ندروستی خۆی و منداڵه‌كه‌یشی ده‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی كه‌سی دیاریكراو نییه كه نه‌توانێ ئه‌و وه‌رزشه بكات.
*زۆمبا و دابه‌زاندنی كێش پێوه‌ندییان چییه پێكه‌وه؟
سه‌مای زۆمبا به‌رنامه‌یه‌كی له‌شجوانی كۆڵۆمبییه، ریتمی موزیكی تێكه‌ڵ به ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان كراوه، بۆیه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان پێكه‌وه هه‌یه، له هه‌ر سه‌عاتێكی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی زۆمبا، كه‌سه‌كه توانای سووتانی 500 بۆ 800 كالۆریی هه‌یه. به‌پێی خێرایی جووڵه‌كانیش كالۆری زیاتر ده‌سووتێنرێت، بۆیه له ئه‌نجامدا كێشی له‌شت به ئاسانی داده‌به‌زێت.
*له كوردستاندا ڕاهێنه‌ری زۆمبای نیوده‌وڵه‌تی هه‌یه؟ ئایه هه‌موو كه‌س ده‌توانێ ببێت به ڕاهێنه‌ر؟
به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دوایی ڕاهێنه‌رانی بواری وه‌رزشی زۆمبا له كوردستان زیادی كردووه، به‌تایبه‌ت وه‌رزشی زۆمبا ڕاهێنه‌ره‌كانی له پێگه‌ی فه‌رمی زۆمبا، كاتێك ڕێپێدانی ڕاهێنهرایهتیت هه‌یه، له‌وێ ناوت ده‌بێت و ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه نووسراوه، بۆیه ناتوانێ فێڵ له هاووڵاتییان بكات، چونكه هه‌ركه‌سێك ناوی نه‌بوو و پڕۆفایلی تایبه‌تی نه‌بوو، له پێگه‌ی فه‌رمی فێرگه‌كانی زۆمبا و دیاری نه‌كرابوو چه‌ند جۆر بڕوانامه‌ی هه‌یه، ئه‌وكات نه‌یبوو، واتا ڕاهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمی و ئه‌كادیمی نییه.
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت و ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ببێت به ڕاهێنه‌ری زۆمبا، به‌ڵام له دیدی منه‌وه وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ خۆی فێری زۆمبا ببێت و شاره‌زایی له بواری وه‌رزش و حه‌زی بۆ سه‌ما و جووڵه‌ی جه‌سته‌یی هه‌یه، به‌ڵێ ئه‌وكات ده‌توانی ببیت به ڕاهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو.
*ئه‌م وه‌رزشه زیانی بۆ كچان نییه پێش چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری؟
نه‌خێر زیانی نییه، ته‌نانه‌ت وه‌ك گوتم منداڵ كه ته‌مه‌نی بوو به یه‌ك مانگیش ده‌توانن ئه‌و وه‌رزشه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ دایكیان به شێوه‌ی گرووپ له كلاسیكی دایكانه‌ی تایبه‌ت، له‌ناو كیفێكدا له‌گه‌ڵ خۆیان ئاشنایان ده‌كه‌ن و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه پێویسته ڕوون بێت كه بۆ كچان سوودی هه‌یه و هیچ جۆره زیانێكی نییه.
*ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هاتووه‌ته پێشت له‌كاتی هاتن بۆ كوردستان چی بوون؟
له‌كاتی هاتنم بۆ كوردستان كاتێك سه‌مای زۆمبا نامۆ بوو بۆ كۆمه‌ڵگه و هێنام، هه‌وڵم دا خول بۆ ژنان و گه‌نجان بكه‌مه‌وه، چه‌ندان ڕه‌خنه‌م ڕووبه‌ڕوو كراونه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان له وه‌رزشه‌كه نه‌ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنه‌ی من یانه‌ی تایبه‌ت به‌و سه‌مایه‌م كردبووه‌وه، دراوسێكان و هاوسه‌ره‌كان نه‌یانده‌هێشت خێزانه‌كانیان بێن، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌مه جۆرێكه له دیسكۆ و وه‌رزش نییه و واناو برا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه وانییه و ئه‌مه یه‌كه‌م وه‌رزشه كه بتوانی زۆرترین كالۆری له سه‌عاتێكدا بسووتێنی. ئێسته ئاسته‌نگه‌كان زۆر كه‌م بووه، به‌ڵام ڕه‌خنه هه‌ر ڕووبه‌ڕوومان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك كات له‌باره‌ی ته‌مه‌نمانه‌وه پێمان ده‌ڵێن ئه‌و جۆره وه‌رزشانه بۆ ته‌مه‌نی ئێمه گونجاو نییه، ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست نییه، چونكه وه‌رزش بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێكه و ئه‌و جۆره ڕه‌خنانه‌یش من وه‌ك ڕه‌خنه وه‌رناگرم و به‌رده‌وامیی به‌كاره‌كانم ده‌ده‌م، چونكه ئه‌وه‌ی كارێكی نه‌كردبێت ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه نابێته‌وه.
*زۆمبا بۆ پیاوان ده‌بێت؟
به‌ڵێ ده‌بێت، خۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزشی زۆمبای داهێناوه پیاو بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ئه‌و وه‌رزشه له‌م قۆناغه‌دا ژنان ده‌یكه‌ن و ڕاهێنه‌ری پیاویشمان نییه كه بتوانێ ڕاهێنانی وه‌رزشی زۆمبا بكات و بیڵێته‌وه.
*جۆره‌كانی زۆمبا چین؟
جۆره‌كانی زۆمبا زۆرن، به‌ڵام كه بته‌وێت له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بكه‌یت، ده‌بێت له جۆری زۆمبای بهیسیكوانهوه یه‌كه‌م ده‌ست پێ بكه‌یت كه قۆناغی یه‌كه‌می وهرزشهكهیه، دووه‌م زۆمبای بهیسیكوانهوه دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌م دووه‌ت به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وكات ده‌چیته سه‌ر به‌شه‌كان، به‌شه‌كانیش بریتین/زۆمبینی كه تایبه‌ته به منداڵان له ته‌مه‌نی یه‌ك مانگی تا ته‌مه‌نی چوار ساڵی به هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ دایكیان، زۆمبا كیدس دوو قۆناغ ده‌گرێته‌وه، له ته‌مه‌نی چوار ساڵی تا ته‌مه‌نی 10 ساڵی، هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی 10 ساڵی تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی دوو كڵاسی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دوو بڕوانامه‌یه، پێویستی به خوێندنی ته‌واوه‌تی هه‌یه له‌و وه‌رزشه، هه‌ر كه‌سێك بڕوانامه‌ی نه‌بێت، ناتوانێت وه‌ك ڕاهێنه‌ر له‌و به‌شانه وانه بڵێته‌وه.
كاتێك له ته‌مه‌نی 18 بۆ 45 زۆمبا ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌یش ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و كڵاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له ته‌مه‌نی 45 ساڵی بهسهرهوهیش كڵاسی تایبه‌ت هه‌یه به‌ناوی زۆمبا گۆڵد، چونكه ئه‌م زۆمبایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ناتوانن جووڵه‌ی زۆر خێرا بكه‌ن و ته‌مه‌نیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه چووه. ناكرێت وه‌ك گه‌نجێك جووڵه‌ی په‌له و خێرا بكه‌ن یان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری ئه‌ژنۆ و پشتیان هه‌یه یان بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یان بۆ ژنانی دووگیان.
به‌شێكی تریش هه‌یه به‌ناوی زۆمبا ستێپ، ئه‌ویش بۆ توندكردنه‌وه و به‌شی خواره‌وه‌ی له‌شه و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانه، ئه‌مه بۆ ته‌مه‌نی 18 بۆ 50 ساڵی ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌تره ناتوانن ئه‌م جۆره زۆمبایه بكه‌ن.
زۆمبا توونیش هه‌یه بۆ توندكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ده‌سته و پشت و سینگ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌كوا زۆمباش له‌ناو ئاو ده‌كرێت كه جۆرێكی تری زۆمبایه، به‌ڵام ده‌بێت ئاوه‌كه تا سه‌رشانت بێت و زیاتر نه‌بێت، به‌شێكی تری كه له ساڵی 2016 په‌یدابوو، به‌ناوی ستڕۆنگ بای زۆمبا كه هه‌موو به شه‌كانی زۆمبا ده‌گرێته‌وه و وه‌رزشێكی زۆر قورسه له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا.
پاشخان/
ژیان یوسف ساڵی 1982 له كوردستان له دایك بووه، له ساڵی 2012 بووه به ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی زۆمبا و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد بڕوانامه‌ی له‌و بواره به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی له یۆتۆبۆری له سوید وه‌رگرتووه، ئێسته خاوه‌نی 11 بڕوانامه‌یه له‌و وه‌رزشه، له وڵاته‌كانی سوید و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له بواری زۆمبا و پیلۆكسینگ و بواری له‌شجوانی و له‌شڕێكی به‌ده‌ستی هێناوه، له كۆتایی 2013 تا ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له بواری زۆمبا وانه ده‌ڵێته‌وه، شوێنی فه‌رمی به‌خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی وه‌رزشی زۆمبا به‌شێوه‌ی گرووپ و تایبه‌ت.