سبه‌ی چوارشه‌م به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بڕی 500 هه‌زار دینار به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دابه‌ش ده‌كرێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌ولێر ئه‌ركه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م، فه‌رهاد ئه‌بوبه‌كرد به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدانی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، كۆمپانیانی كۆڕه‌ك به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی سبه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هاوكاری به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دابه‌ش ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه هاوكارییه‌كه 500 هه‌زار دیناره و به‌بێ جیاوازی دابه‌ش ده‌كرێ و ڕێوڕه‌سمێك له هۆڵی ڕۆشنبیری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و هاوكاریانه‌ی كۆڕه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوو پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی