لۆكاس پۆدۆلۆسكی، به‌رگریی له یواكیم لۆف ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چاودێران و ڕه‌خنه‌گرانی وڵاته‌كه‌یه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر.
له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "11 فرۆیند"ی ئه‌ڵمانی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ی مانشافت گوتی: هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێویستی به پشتیوانییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر بڕوات. پێشتر هه‌ر ئه‌م ستافه توانیمان مێژوو تۆمار بكه‌ین و جامی جیهانیی بۆ وڵاته‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئێسته‌یش ده‌توانین سه‌ركه‌وتنه‌كان دووباره بكه‌ینه‌وه.
به‌هۆی هه‌ندێ بڕیاره‌وه كه ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا داویه‌تی، تووشی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه، له‌وانه هێنانی هه‌ندێ یاریزان كه پێیان وایه له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌دا نین.
پۆدۆلسكی كه ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جامی جیهانییان له به‌ڕازیله‌وه هێنایه‌وه، له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، كۆتا به یاریكردن ده‌هێنێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.