خه‌ڵاتی گرامی كه تایبه‌ت به موزیكه و ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی بواره‌كه خه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌مساڵ به‌هۆی گه‌شه‌ی كۆرۆناوه كه ده‌بوو رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كه له مانگی ئادار به‌ڕێوه بچێت، دوا ده‌كه‌وێت.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ شه‌شی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رێكخه‌رانی ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی گرامی ده‌ڵێن، ده‌بوو ئه‌و رێوڕه‌سمه له مانگی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی دواكه‌وتنی، له 31ی شوبات تا 14ی ئادار له لۆس ئه‌نجلێس به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌ویش ئه‌مساڵ به‌هۆی گه‌شه‌ی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، دوا ده‌كه‌وێت.
ریكۆردینگ كه ئه‌كادیمییه و ئێزگه‌ی "سی بی ئێس" له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایان گه‌یاند، ئه‌مساڵ كه ده‌بوو خولی 63یه‌مین خه‌ڵاته‌كه له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌پێی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی ته‌ندروستی و هاوكات موزیكوانان، بڕیار ده‌را رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كه دوا بكه‌وێت.
خه‌ڵاتی گرامی، له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای نیشتمانی بۆ تۆماركردنی هونه‌ر و زانست، له ساڵی 1959 یه‌كه‌مین خولی به‌ڕێوه چوو، له‌وكاته‌وه تا ئێست ساڵانه چه‌ندان هونه‌رمه‌ند ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت. گرامی له چوار خه‌ڵاتی زۆر گه‌وره‌ی تایبه‌ت به موزیكه له ئه‌مه‌ریكا.