ئه‌یووب عه‌لی گۆرانیبێژ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، نوێترین گۆرانیی تایبه‌ت به خۆی به ناوی (هۆره) بڵاو كرده‌وه.
ئه‌یووب عه‌لی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه نووسیویه‌تی، "ئه‌م به‌رھه‌مه به‌ناوی (ھۆره)، تایبه‌ت بۆ په‌یج تۆمار كراوه، پێشكه‌شه به ھونه‌ردۆست و هه‌وادار و خۆشه‌ویستانم كه به‌رده‌وام په‌یامی پڕ له ڕێز و دڵسۆزیی خۆتان ده‌نێرن بۆم".
ئاشكرای كردووه، به‌رهه‌مه‌كه ھۆنراوه‌ی ھێمن عه‌لی (دڵبرین)ـه و موزیك له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لاوك دانا و ئه‌یووب عه‌لی دانراوه، دودوك ھێمن حوسێن كردوویه‌تی هه‌روه‌ها ئێدتەکەی دلێر دلاوه‌ر ئه‌نجامی داوه.
ئه‌یووب عه‌لی له ساڵی 1973 له‌دایك بووه، خه‌ڵكی شاره‌دێی سه‌نگاوه، له ساڵی 1993 وه ده‌ستی كردووه به‌كاری هونه‌ری و ئێسته‌یش له به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، دوایین كاری هونه‌ریشی ڤیدیۆ كلیپێك بوو به‌ناوی "یاران" كه ساڵی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه. بڕیار وایه له ساڵی 2021دا ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكاته‌وه. خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.