دیانا حه‌داد كه گۆرانیبێژێكی ناوداری لبنانه و له دنیای عه‌ره‌بیدا زۆرترین هه‌واداری هه‌یه، له نوێترین گۆرانیدا به‌ناوی "ما نستمر"، له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا، یه‌ك ملیۆن بینه‌ری تێپه‌ڕ كردووه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دیانا حه‌داد له دوایین گۆرانیدا به‌ناوی "ما نستمر" كه له نووسینی شاعیری عێراقی رامی عه‌بوودییه، له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، له‌ناو چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا ملیۆنێك و 200 بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌و گۆرانییه‌ی حه‌داد كه تێكسته‌كه‌ی زیاتر سۆزدارییه، میلۆدی و ئاماده‌كردنی موزیكه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن مه‌یسه‌م عه‌لائه‌دینه‌وه كاری بۆ كراوه و له ستۆدیۆكانی وه‌ته‌ن له دوبه‌ی تۆمار كراوه. مێكس و ماسته‌ری گۆرانییه‌كه ته‌یف عادله. ئێسته ئه‌و گۆرانییه له زۆرینه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، پێشان ده‌درێت.
دیانا حه‌داد له ساڵی 1976 له دایك بووه، خۆی لبنانییه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیماراته، له گۆڕه‌پانی موزیك و گۆرانیی عه‌ره‌بیدا زۆرترین هه‌واداری هه‌یه. تا ئێسته 15 ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیادا كۆنسێرتی پێشكه‌ش كردووه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.