ئه‌مساڵ له به‌رلین 67ه‌مین ڤیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی به‌رلین و به بازاڕكردنی فیلمی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو، كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی هیندی زۆر گرنگیان دا به‌و فیلمانه دا كه توبا بیوكئوستن به‌شداری تێدا كردوه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه روون بۆته‌وه كه ته‌له‌فزیۆنه‌كانی هیندستان فیلمی سینه‌مایی "یادگارییه‌كانی با" كه توبا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شداریان تێدا كردوه، كڕیوه و له وڵاته‌كه په‌خش كراوه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی گرنگی دانی هیندیه‌كان به‌و ئه‌كته‌ره.
18ی ئه‌م مانگه كه دوا رۆژی ڤیستیڤاڵه‌كه بوو، چه‌ندین فیلمی توركی نمایشكرا، كۆمپانیاكانی هیندستان له‌و رۆژه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئایا هیچ فیلمیێكی توركی نمایش ده‌كرێت كه توبای تێدا بێت، نوێنه‌ری كۆمپانیا توركیا له ڤیستیڤاڵه‌كه ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندن كه فیلمی توبا له ریزی نمایشه‌كان دایه، بۆیه هیندیه‌كان به‌و هه‌واڵه زۆر دڵخۆش بوون و جیا له فیلمه‌كه‌ی توبا، 20 فیلمی دیكه‌ی توركیایان كڕی.
سه‌رچاوه:
gecce