له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو له هه‌رێمی كوردستاندا، نزیكه‌ی 70 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان تۆمار كراوه.
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژی دژ به ژنانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، ته‌نیا له هه‌ولێر، حاڵه‌تێكی كوشتن، سێ خۆكوشتن، 12 خۆسووتان، له‌گه‌ڵ 27 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له ماوه‌ی ساڵی 2020دا هه‌بووه.
له دهۆك، سێ حاڵه‌تی كوشتنی ژنان، 13 خۆكوشتن، دوو سووتان، 17 حاڵه‌تی خۆسووتان و 24 ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها له سلێمانی، دوو خۆسووتان و حه‌وت ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمار كراوه.
له ئیداره گه‌رمیان، یه‌ك كوشتن، یه‌ك خۆكوشتن، یه‌ك خۆسووتان، یه‌ك حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی هه‌بووه، له ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش، دوو خۆكوشتن، یه‌ك سووتان، دوو خۆسووتان، یه‌ك حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمار كراوه.
له شارۆكه‌ی سۆران، سێ خۆكوشتن، یه‌ك سووتان، چوار خۆسووتان و شه‌ش ده‌ستدرێژیی سێكسی هه‌بووه.
به‌دریه ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌ستدرێژیی سێكسی و توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه، كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ژنانه‌یه كه نایانه‌وێ ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌ن كه ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ریان.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان كرابێت و به‌دواداچوون كرابێت، رێكاری یاساییمان به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام زۆرجاریش كه‌سه‌كانمان بۆ دیاری ناكرێت و به شاراوه‌یی ده‌یهێڵنه‌وه.
له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی ساڵی رابردوو به‌هۆی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی و ده‌ستدرێژیی سێكسی به‌رانبه‌ر ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار سكاڵا دژی پیاوان تۆمار كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی