دواى زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له خنكان و دیار نه‌مانی له‌ده‌ریای ئیجه ته‌رمی ئه‌و كچه كورده ئێزیدیه ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه، لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌كانیش له ئاماده‌كاریدان بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.
ساكار حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكی له كۆچبه‌ران، بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، دواى ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كوردی ئێزیدی كه ژماره‌یان 11 كه‌س بوون ویستیان بچنه ئه‌وروپا كچێكیان له‌گه‌ڵ بوو خنكا.
زیاتر گوتی، دواى هه‌فته‌یه‌ك له گه‌ڕان بۆدۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌وتی كانوونی دووه‌م، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
پێش هه‌فته‌یه‌ك كچه ئێزدیه‌ك كه‌وته ده‌ریای ئیجه‌وه خنكا، دواتر ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌رده‌وام بووتا ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه. "وشه" به پشت به‌ستن به لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ئاگاداره ئاماده‌كاری بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هرێنی