دوای ئه‌وه‌ی به‌مدواییه هونه‌رمه‌ندی میسری یوسرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، قسه‌وباسێكی زۆر كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و خاتوونه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه، له كاری هونه‌ری دوور ده‌كه‌وێته‌وه. كه‌سێكی نزیك له یوسرا رای گه‌یاندووه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی یوسرا له كاری هونه‌ریی، ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند یوسرا باس ده‌كرێ كه به‌هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا دۆخی ته‌ندروستیی تێكچووه و به‌هۆیه‌وه له كاری هونه‌ریی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام كه‌سێكی زۆر نزیك له‌و خاتوونه، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه به درۆ ده‌خاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یوسرا رای گه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی یوسراوه بڵاو بوونه‌ته‌وه گوایه له كاری هونه‌ریی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، راست نین. ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه پیشه‌ی هونه‌ر، زۆر دووره له‌وه‌ی كه‌سێك له خوداوه نزیكتر ببێته‌وه. یوسرا ته‌نیا داوای كردووه نزای بۆ بكه‌ن تا چاك ببێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گۆڤاری گسیدتی" بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی یوسرا ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه تووشی یوسرا بووه، ئه‌و هه‌وكردنه بوو له قوڕگی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌وكردنه‌وه نه‌یده‌توانی به ئاسانی قسه بكات، به‌ڵام ئێسته دۆخی ته‌ندروستیی زۆرباشه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ره‌خنه‌گری سینه‌مایی تاریق شناوی رای گه‌یاندووه، یوسرا له نامه‌یه‌كدا بۆی نووسیوم و تێیدا ده‌ڵێ، ئێسته قۆناغی ئه‌سته‌می نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڕیوه و ئێسته به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
به‌مدواییه ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب تووشی كۆرۆنا بوون، نموونه‌یان وه‌ك یوسرا، ئیناس ده‌غیدی، ئه‌میر كراره، جۆمانا موراد، هادی جیار، ماجید میسری و زۆری تر.
یوسرا له ساڵی 1955 له دایك بووه و به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده زۆر گه‌وره‌كانی میسر و دنیای عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و درامای ته‌له‌ڤزیۆنییه. له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه هاتووه‌ته ئه‌و ناوه‌نده و كاری هونه‌ریی ده‌كات، جیا له‌وه‌ی ده‌نگی خۆشه و چه‌ند گۆرانییه‌كیشی تۆمار كردووه. هاوكات به‌هۆی كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نیوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.