شاره‌زایه‌كی میكانیكی له‌باره‌ی كێشه‌یه‌كی باوی گێڕی مانوێڵ ده‌دوێت و ده‌ڵێ، زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی گێڕه‌كانیان مانوێڵه، له به‌یانیاندا و كاتێك كه‌شوهه‌وا سارده، زۆر به قورسی له گێڕێكه‌وه ده‌چنه گێڕێكی تر، به‌ڵام كاتێك گه‌رم ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه پرۆسه‌كه ئاسانتر ده‌بێت؟
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندازیاری میكانیك بۆ ''وشه'' ده‌ڵێ، هۆكاری قورسی گێڕی مانوێڵ به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا ته‌نیا خه‌ستی سۆیله و به‌س، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رماوه خه‌ستبوونه‌وه ڕوو ده‌دات، له‌و شلهییهدا كه به‌رپرسه له ئاسانكاریی گێڕ گۆڕین له گێڕی مانوێڵدا، به‌ڵام دوای گه‌رمبوونی ئۆتۆمبێله‌كه و خوولانه‌وه‌ی گه‌رم ده‌بێت و دواتر چاك ده‌بێته‌وه.
زۆرێک لە شۆفێران وا دەزانن ئەمە کێشەیە بۆ گێڕەکانیان دروستبووە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، زۆر له شۆفێران وا ده‌زانن ئه‌مه كێشه‌یه بۆ گێڕه‌كانیان دروست بووه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه و ته‌نیا پێوه‌ندی به‌و شله‌وه هه‌یه كه له‌ناو گێڕدایه و خه‌ست ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گه‌رم بوو، ئه‌م شلهیهیش ورده ورده خه‌ستییه‌كه‌ی نامێنێت و پرۆسه‌ی گێڕگۆڕین ئاسان ده‌بێت.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه هۆكاری نه‌چوونی گێڕ ته‌نیا بۆ به‌گ و زۆرجار ده‌رچوونی ده‌نگێك لێوهیهتی، به‌ڵام له به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كانی تر كلاجی ده‌خنكێنن، ئه‌ویش به دوو قایشی ژێر پێیه كاتێك گاعی ده‌كرێت و پاشان قایشكی تریشی بۆ داده‌نرێت، وا ده‌كات كلاجه‌كه به ته‌واوی تهبگ بێ به‌هۆی ئه‌و قایشانهوه.