رۆژنامه‌ی سپی ئێرانی كه رۆژنامه‌یه‌كی پزیشكییه، راپۆرتێكی له‌باره‌ی فرۆشتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا له بازاڕی ره‌ش له ئێران ئاماده كردووه.
تەندروستی داوا لە خەڵک دەکات لە بازاڕی رەش ئەو ڤاکسینە نەکڕن
.
كیانوش جیهانپور گوته‌بێژی رێكخراوی ده‌رمان و خۆراكی ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه، هیچ پێكوته‌یه‌ك هاورده‌ی ئێران كرابێت و ده‌ڵێ، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه ده‌ركه‌وتووه هیچ پێكوته‌یه‌ك له كۆمپانیا ددانپێدانراوهكانی دنیا هاورده نه‌كراون، ئه‌گه‌ریش هه‌ر ڤاكسینێك له‌ناو بازاڕه‌كانی ئێران یان به ئۆنلاین بفرۆشرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ساخته‌یه.
جه‌هانپوور ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ریش له ده‌ره‌وه‌وه به قاچاخ ئه‌و ڤاكسینانه هاورده كرابێتن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستییان به پله‌ی سه‌رمای تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌گه‌ر گواسترابێته‌وه ئێرانیش، ئێسته هیچ كاریگه‌رییه‌كی ته‌ندروستی نه‌ماوه و تێكچووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی و له‌ڕێی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ڤاكسینه‌كه هاورده بكه‌ن و متمانه به بازاڕی ره‌ش و فرۆشتنی ئۆنلاین نه‌كه‌ن.
ئه‌و لێدوانه له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینی، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، هێنانی پێكوته‌ی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكی بۆ ئێران قه‌ده‌غه كرد و ئه‌وه‌ش بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و تووڕه‌یی له ناوخۆی ئێران.