تەرمی پەنابەرێكی كورد لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە

:: AM:09:09:10/01/2021 ‌
تەرمی پەنابەرێكی كورد لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە و ماوەی دوو مانگ چارەنووسی نادیار بوو، دواتر دەركەوت لە ڕووبارێك خنكاوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی كانوونی دووەم، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، پەنابەرێكی كورد بەناوی ئەیاس حەسەن هەركی لە 13ـی تشرینی دووەم دەچێتە سەر ڕووباری راین ز لە نزیك كەناری رووبارەكە بۆ ماوەیەك دەمێنێتەوە، دوای ئەوە بۆ ماوەی نزیكەی دوو مانگ هەواڵی نامێنێت.

ئەو ناونیشانەی لەسەر لاشەكەیە، پێدەچێت لاشەی ئەیاس حەسەن بێت.
ڕوون كراوەتەوە،، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە ماڵپەڕی پۆلیسی شاری كۆلن لە 13ـی كانوونی یەكەم لەبارەی دۆزینەوەی لاشەیەك لە رووباری ڕاین، ئامۆزای خنكاوەكە پێوەندی دەكات بە پۆلیسەوە و پێیان ڕادەگەیەنێت، ئەو ناونیشانەی لەسەر لاشەكەیە، پێدەچێت لاشەی ئەیاس حەسەن بێت.

باس لەوەش كراوە،، پاش ئەوەی سەردانی بنكەی پۆلیس دەكەن، پاش بینینی  بۆیان روون دەبێتەوە كە ئەوە لاشەی ئەیاسە، بۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ دڵنیابوونی زیاتر، پشكنینی "دی ئێن ئەی" بۆ لاشەكە دەكەن، ئێستە كەسوكارەكەی چاوەڕێی ئەنجامەكەن كە بەشێوەیەكی ڕەسمی و یاسایی دەربچێت.



وشە - رامیار جەواد