سه‌رباری ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی دارایی له دنیا، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان كردووه به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، لێره‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌تان پێ ده‌ناسێنین كه كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ ساڵی 2021 ده‌یانخه‌نه بازاڕه‌وه.
پۆرشه‌ی كرۆس تۆریسمۆ
پۆرشه‌ی كرۆس تۆریسمۆ ئه‌و مۆدیله‌یه كه ساڵی 2018 له پێشانگه‌ی جنێڤ دیزاینه‌كه‌ی نمایش كرا، ئه‌و ئۆتۆمبێله ئه‌مساڵ ده‌خرێته بازاڕه‌وه، درێژی ئه‌و پۆرشه‌یه چوار مه‌تر و 95 سانتیمه‌تره، توانای 600 ئه‌سپی هه‌یه و به كاره‌با كار ده‌كات و ده‌توانێ 250 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ببڕێت، له ماوه‌ی 3.5 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر و پاترییه‌كه‌ی به چوار خوله‌ك بارگاویكردن به‌شی 100 كیلۆمه‌تر رۆیشتن ده‌كات.
پۆرشه‌ی تایكان
ئه‌و ئۆتۆمبێله مه‌كینه‌ی كاره‌باییه و به دوو مۆدێلی تۆربۆ و تۆربۆ ئێس نمایش ده‌كرێت، پاتری لیتیۆ یۆنی به ڤۆڵتاژی به‌رزه‌وه له‌سه‌ر دانراوه، هێزی تایكان تۆربۆ 671 ئه‌سپه و هێزی مه‌كینه‌ی تایكان تۆربۆ ئێس 751 ئه‌سپه، تۆربۆكه‌ی له ماوه‌ی 3.2 چركه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر و تۆربۆ ئێسه‌كه‌ی 2.8 چركه‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و خێراییه. ئه‌گه‌ر پاترییه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی بارگاوی بێت، توانای بڕینی 400 كیلۆمه‌تری هه‌یه، ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ر له هه‌موو وڵاتێك هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت.
بی ئێم ده‌بلیو iX
بی ئێم ده‌بلیو iX له دوو مه‌كینه‌ی ئه‌لیكترۆنی سوود وه‌رده‌گرێت كه له دیفره‌كانی پێش و دواوه‌ی هه‌وێن كراون، هێزی مه‌كینه‌كه‌ی 500 ئه‌سپه و له ماوه‌ی پێنج چركه ده‌گاته خێرایی 100 كیلۆمه‌تر و پاترییه‌كه‌ی هه‌رجاره و توانایی بڕینی 600 كیلۆمه‌تری هه‌یه، بڕیاره له‌دوای مانگی شه‌شی ساڵی 2021 كۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو ئه‌و مۆدێله نوێیه‌ی بخاته بازاڕه‌وه.
بی ئێم ده‌بلیو i4
ئه‌و ئۆتۆمبێله كاره‌باییه و هێزی مه‌كینه‌كه‌ی 530 ئه‌سپه و پاترییه‌كه‌ی 80 كیلۆ واته و له ماوه‌ی چوار چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر، پاترییه‌كه‌ی دوای هه‌ر جارێك بارگاویبوون به‌شی 432 تا 600 كیلۆمه‌تر ده‌كات، سیستمی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و ئۆتۆمبێله وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی له پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلدا دروست كردووه.
مارسیدیس EQA
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌شێك له پاره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بكڕن و ئه‌وه‌ش وای كردووه نرخی ئه‌و مۆدێله نوێیه‌ی مارسیدیس به 40 هه‌زار یۆرۆ مه‌زه‌نده بكرێت. دوای هه‌ر جار بارگاویكردنی پاترییه‌كه‌ی، توانای برینی 400 كیلۆمه‌تری ده‌بێت و له ماوه‌ی 3.8 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر، بڕیاره هه‌ر له‌مساڵدا كۆمپانیای مارسیدیس دوو مۆدێلی EQS و EQEش به‌رهه‌م بهێنێت و بیانخاته بازاڕه‌وه.
مارسیدیس مایباخ
10 شێوازی مه‌ساجكردنی هه‌یه و شۆفێره‌كه‌ی به ئاسووده‌یی و به‌بێ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ره‌وه لێی ده‌خوڕێت، بۆ رووناكی ناوه‌وه‌ی 253 گڵۆپی ئێڵ ئی دی به چه‌ندان ره‌نگی جیاواز دانراوه و 12 پستۆنه و مه‌كینه‌كه‌ی له‌ڕووی دیزاین و ئه‌ندازیارییه‌وه له هیچ ئۆتۆمبێلێكی تری دنیا ناچێت، بڕیاره سێ مانگی تر ئه‌و ئۆتۆمبێله بخرێته بازاڕه‌وه و یه‌كه‌م هه‌نارده‌ی بۆ دوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و چین ده‌بێت.
ڤۆلكس ڤاگۆن ID.4
چوار مانگ دوای نمایشكردنی ID.3 كۆمپانیای فۆلكس ڤاگۆر ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی نمایش كرد، ID.4 به كاره‌با كار ده‌كات و دوای هه‌رجار بارگاویكردنی، پاترییه‌كه‌ی به‌شی 520 كیلۆمه‌تر ده‌كات، ئۆدی Q4 e-tron و شكۆدا ئه‌نیاكیش له ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌و ئۆتۆمبێله سوود وه‌رده‌گرن، ئه‌و ئۆتۆمبێله كابینه‌ی دیجیتاڵه و كۆنتڕۆڵی زیره‌كی هه‌یه و له رێی ده‌نگ و ده‌موچاویشه‌وه ده‌توانرێ هه‌ڵبكرێت.
گۆڵف R
ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی مه‌كینه‌كه‌ی 320 ئه‌سپه و له ماوه‌ی 4.7 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر، رینگه‌كانی 19 ئینجه و ده‌بڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر دانراوه كه توانای سووڕانه‌وه‌ی سوكانی چه‌ند هێنده ئاسان كردووه، شاشه‌كه‌ی 12.3 ئینچه و كوالیتییه‌كی یه‌كجار به‌رزی هه‌یه.
شكۆدا ئه‌نیاك iV
ئۆتۆمبێلی شكۆدا له كۆماری چیك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام سه‌ر به كۆمپانیای فۆلكس ڤاگۆنی ئه‌ڵمانییه و هه‌ر له ته‌كنه‌لۆجیاكانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، بڕیاره ئه‌مساڵ مۆدێلی شكۆدا iV بخرێته بازاڕه‌وه، هێزی مه‌كینه‌كه‌ی 204 ئه‌سپه و به یه‌ك جار بارگاویكردن، پاترییه‌كه‌ی به‌شی 500 كیلۆمه‌تر رۆیشتن ده‌كات و نرخه‌كه‌ی به 33 هه‌زار و 800 یۆرۆ خه‌مڵێنراوه.