كۆمپانیا و براندی جیهانیی كیا ئاشكرای كرد، لۆگۆكه‌ی گۆڕیوه، له‌مساڵدا هه‌ر ئۆتۆمبێل و به‌رهه‌مێكی تری بڵاو بكاته‌وه، به‌و لۆگۆیه نمایشی ده‌كات.
كۆمپانیا و براندی جیهانیی كیا لۆگۆی نوێی كۆمپانیا و دروشمی برانده‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه نیشانه‌ی گۆڕینه بوێره‌كه‌ی كۆمپانیاكه‌یه، گوزارشت له چه‌ند ئامانجێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری داهاتووی كۆمپانیاكه ده‌كات.
لقی هه‌ولێر، كوردستان_ عێراقی ئه‌و كۆمپانیایه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ده‌ڵێت: لۆگۆی نوێ گوزارشت له خواسته‌كانی كیا بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی له پیشه‌سازی گواستنه‌وه‌ی دواڕۆژ ده‌كات، به‌نوێكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی هه‌موو ڕووه بازرگانییه‌كه‌ی.
مانای لۆگۆكه چییه؟
كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاندووه، ئه‌م لۆگۆ نوێیه هێمایه بۆ ئامانجی مۆركی نوێی كیا و ئه‌و به‌هایانه‌ی كه به‌ڵێن ده‌دات له ڕێی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی داهاتوو، پێشكه‌ش به كڕیاران بكات و ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كه ئه‌م توانایانه هه‌یانه، كیا به‌ڵێنی برانده‌كه‌ی مۆر ده‌كات به په‌ره‌پێدانی لۆگۆیه نوێیه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له واژوویه‌كی ده‌ستنووس بچێت به هێڵێكی ڕیتمی، نه‌شكاوی لۆگۆكه پابه‌ندبوونی كیا ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئیلهامكردنی خه‌ڵك، له كاتێكدا كه هاوسێیه‌كه‌ی متمانه به‌خۆكردن پێشان ده‌دات. ئاماژه به‌رزه‌كانی لۆگۆیه‌كه‌ش ئاره‌زووی به‌رزبوونه‌وه‌ی كیا بۆ برانده‌كه و ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی كڕیاره‌كان ده‌كات به‌رجه‌سته ده‌كات.
هۆ سانگ سۆنگ سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كیا گوتی: "لۆگۆی نوێی كیا گوزارشت له پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكه ده‌كات به بوون به ئایكۆنێك بۆ گۆڕانكاری و داهێنان، پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێله‌كان به ماوه‌یه‌كی خێرای گۆڕانكاریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كیا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك ده‌گوزه‌رێت و خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه ده‌گونجێنێت، لۆگۆی نوێمان گوزارشت له خواستی ئێمه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به كڕیاره‌كان ببه‌خشین، له كاتێكدا كه جووڵه‌یان پێویستی به گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ كارمه‌نده‌كانمان بۆ ئه‌و به‌ره‌نگارییانه‌ی كه له پیشه‌سازییه‌كی خێرادا رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه".