له ده‌شتی "دێلزیان" له سنووری شارۆكه‌ی سۆران، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری و هه‌ڵده‌درێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری ناوچه‌كه‌یش ده‌ڵێت، " چه‌ندان كه‌س ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ده‌ستكاری ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان دراونه‌ته دادگا".
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران هه‌زار و حه‌فتا ناوچه‌ی شوێنه‌واری تۆمار كراون، كه به‌شێكیان مێژووی زۆریان هه‌یه و 70 ناوچه‌ی تریش هه‌ن كه پێكهاتوون گۆڕستان و گردی شوێنه‌واری.
نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار و 500 ساڵه پێش ئێسته لێی ژیاون
ئه‌مڕۆ 10ی كانوونی دووه‌م، عه‌بدولوه‌هاب سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ند جارێكه له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو هه‌وڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌شتی دێلزیان كه شوێنێكی گرنگه له ڕووی شوێنه‌واری و مێژووییه‌وه ده‌درێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و شوێنه ده‌كه‌وێته ناو ده‌شتی دیانا و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می "حه‌له‌ف" كه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار و 500 ساڵه پێش ئێسته لێی ژیاوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ده‌شتی دێلزیان و گرده ده‌شت شوێنێكی له‌باربوونه بۆ كشتوكاڵ و هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێسته كاری كشتووكاڵی لێ كراوه و هه‌ر خه‌ڵكانێك چه‌ند سه‌ت ساڵێك لێ ژیاون دواتر به هۆكاری نه‌خۆشی یان رووداوی سروشتی و شه‌ڕ و پێكدادان و چه‌ند هۆكاری تر شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه.
"ده‌ستكاری ناوچه‌ی شوێنه‌وارییه‌كان، تاوانێكی گه‌وره‌یه، بۆیه هه‌ر زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه پێبگات بێگومان ڕووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه كه به زیاتر له 15 ساڵ سزا ده‌درێن و له ساڵی 2020 چه‌ندان كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستكاری ناوچه‌ی شوێنه‌وارییه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ناوچه‌كان ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه" عه‌بدولوه‌هاب سلێمان وای گوت.
سۆران له ڕووی كاڕگێڕییه‌وه سه‌ر به هه‌ولێره و به دووری 110 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌ڤه‌رێكی گرنگه له بواری شوێنه‌واری و خاوه‌ن ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر و چه‌ندان شوێنه‌واری تره.
سۆران/ موڕشید برادۆستی