گۆڤار حارس كه ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیارییه، وه‌ك گه‌نجێكی كورد یه‌كه‌م بڕاندی دارتاشی كوردی له كوردستان، به‌رهه‌مه‌كانی له ئاستێكی به‌رز و به كوالێتی زۆرباش و به داری كوردی كێبه‌ركێی به‌رهه‌مه توركی و ئێرانییه‌كان ده‌كات، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ "وشه" نهێنی كاره‌كه‌ی و بڕانده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
*دارخانه كه‌ی دامه‌زرا؟
له یه‌كی ئابی ساڵی 2020 له‌لایه‌ن به‌نده‌وه (گۆڤار حارس) كه ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیاریم له زانكۆی كوردستان هه‌ولێر، به هاوكاری خێزانم و دایك و باوكم دامه‌زرا، ئێسته له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویستم (شاڵاو كه‌مال) ده‌رچووی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر له هه‌مان زانكۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین.
*دارتاشی و دارخانه پێوه‌ندییان چییه؟ ئێوه چۆن له سروشت ده‌ڕوانن؟
بڕینه‌وه‌ی دار له سروشت و دارستانه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوماڵ، كارێكی زۆر له مێژینه‌ی مرۆڤه، له‌به‌ر هۆكاری ئاسان بڕینه‌وه و نه‌خشاندنی دار له‌لایه‌ن دارتاشه‌كانه‌وه. ئه‌م كاره ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه به‌جێ ده‌هێڵێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه دار تاكه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجینه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و به‌خشینی دیمه‌نێكی جوان.
دارخانه وه‌ك بڕاندێكی دارتاشی كوردی به په‌رۆشه‌وه كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی بڕینه‌وه‌ی داره‌كانه‌وه دروست ده‌بێت و كه‌مكردنه‌وه‌یان تا ڕێژه‌ی 0٪ و كه‌متر، به چاندنی هه‌ردوو دارێك له به‌رانبه‌ر بڕینه‌وه‌ی دارێك له سروشت بۆ كاری دارتاشی، به‌م هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له هه‌بوونی ژینگه‌یه‌كی خاوێن و ته‌ندروست، هاوپێچ له‌گه‌ڵ دابینكردنی ماڵێك پڕاوپِر له كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌ستكرد له داری سروشتی به كوالێتییه‌كی زۆرباش و نرخێكی گونجاو.
*بۆچی ئه‌م كاره‌تان هه‌ڵبژارد؟
هه‌بوونی كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌ستكرد له داری سروشتی هه‌ستێكی تایبه‌ت ده‌به‌خشێته ده‌روونی مرۆڤ كه وا ده‌كات هه‌میشه هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات له ناو ماڵه‌كه‌یدا. بۆشایی و به‌جێمانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له كاری دارتاشی و هاورده‌كردنی به‌رهه‌می وڵاتانی بێگانه له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو، زۆر دیار بووه له هه‌رێمی كوردستان. نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌ستكرد له دار و ڕه‌نگی سروشتی، وایكردووه هه‌ستی سروشت له ناو ماڵی كورده‌واریدا بزر ببێت، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سروشتی ناوماڵی كورد كردووه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گمه‌ن ده‌توانی پارچه دارێكی سروشتی بدۆزیته‌وه كه به پلاستیك یان به پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ دانه‌پۆشرابێت. هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه پاڵنه‌ر بوون بۆ دروستبوونی بڕاندێكی كوردی به ناوی (دارخانه)
*چۆن ده‌ستتان پێ كرد؟
پێویستییه‌كانی ناو ماڵه‌كه‌م و خولیام بۆ كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌ستكرد له داری سروشتی و ڕه‌نگی سروشتی داره‌كان، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خۆم فێری هونه‌ری دارتاشی بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م چه‌ند به‌رهه‌مێك به ده‌ستی خۆم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئازیزم دروست بكه‌ین له داری سروشتی له ناو ماڵه‌كه‌ماندا، سوپاس بۆ خودا ئه‌نجامه‌كه‌ی له سه‌رووی پێشبینییه‌كانمانه‌وه بوو. لایه‌نی ئۆنلاین و ئینته‌رنێت زۆر هاوكار بوون له فێربوون و چاوخشان به‌م پیشه‌یه، له هه‌مووی گرنگتر كه تێبینیم كردبێت، به‌خشینی زانیاری ته‌واو بوو له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه بۆ فێركردنی فێرخوازێك.
*چۆن بڕاندینگی بۆ كراوه؟
گرنگی دارخانه له دڵی ئێمه و ناساندنی وه‌ك بڕاندێكی كوردی، وایكرد هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ هه‌بوونی هه‌موو مه‌رجه‌كانی بڕاندێكی دره‌وشاوه و سه‌ركه‌وتوو له كوردستان، ئه‌مانه‌یش له ناو و لۆگۆ و ناو و ستراتیجی دارخانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، دارخانه وه‌ك ناو: هه‌بوونی وشه‌ی "دار" كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رنجی كڕیار یان هه‌ركه‌سێك كه كارلێك له‌گه‌ڵ بڕانده‌كه‌دا ده‌كات، هه‌ستی به‌ره‌و سروشت و ژینگه ده‌بات، ئه‌مه‌یش واده‌كات كه زیاتر هه‌ست به ئارامی ده‌روونی بكات. وشه‌ی "خانه" كه له زمانی كوردیدا به مانای ماڵ یان شوێنی نیشته‌جێبوون دێت، مانای ته‌واوی ده‌كاته ماڵێك یان ژینگه‌ی ژیانێك لێوان‌لێو له سروشت و ناخماڵ له داری سروشتی. سمۆره و به‌ڕوو وه‌ك لۆگۆ: سه‌ره‌تا هه‌ر له‌گه‌ڵ ناو‌هێنانی سمۆره، ڕاسته‌وخۆ كه‌سی بینه‌ر بیركردنه‌وه‌ی به‌ره‌و دار و دره‌خت ده‌بزوێت، ئه‌مه وه‌ك یه‌كه‌م بینین، به‌ڵام لۆگۆ كه مانای ته‌واوی ئه‌وه‌یه سمۆره چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه كه بریتین له وزه‌یه‌كی ئێجگار زۆر، هه‌بوونی ئامانجێكی زۆر ورد و مۆڵكردن و هێشتنه‌وه‌ی زه‌خیره بۆ ساڵ یان وه‌رزی داهاتوو. سمۆره ده‌بێته هۆی به دارستانكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه داریان كه‌مه، به هۆكاری شاردنه‌وه‌ی به‌شێك له خۆراكه‌كانیان كه تۆوی به‌ڕووه له ژێر زه‌ویدا. به‌ڕوویه‌ك له‌ناو ده‌ستی سمۆره‌كه‌دا، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی كوردستانه، به هۆكاری هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری دار به‌ڕوو له كوردستان. هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌بنه وزه و ناو و بینین بۆ دارخانه، كه پێمان ده‌ڵیت ئه‌مه بڕاندێكی كوردییه و كاریان هونه‌ری دارتاشییه.
*ئێسته دارخانه له چ ئاستێكدایه؟
له پاش گه‌وره‌بوونی بۆ قۆناغێكی تر، له ئێسته له وه‌رشه‌یه‌ك له ناو شاری هه‌ولێر، دارخانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی به باشترین كوالێتی و گونجاوترین نرخ پێشكه‌ش به كڕیارانی خۆشه‌ویست ده‌كات.
*ئامانجی دارخانه چییه؟
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دارخانه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌چاوی باری دارایی كڕیاران ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه به ئاسانی بتوانن ناخماڵ له داری سروشتی بۆ ناوماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن و هه‌ستی سروشت بگێڕینه‌وه ناو كۆمه‌ڵگای كوردی. دووه‌م، هاندانی گه‌نجان و لاوانی كوردستان بۆ هه‌بوونی كار و پیشه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان، كه ئه‌مه‌یش ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی كوردی و ئاشناكردنی گه‌نجان به بڕاندینگ و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شێوازێكی پرۆفیشناڵانه. سێیه‌م، ناساندنی دارخانه وه‌ك بڕاندێكی جیهانی سه‌ركه‌توو له بواری هونه‌ری دارتاشی له سه‌رانسه‌ری دنیا، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی تری كوردستان ده‌بێت به ئاشناكردنیان به وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه. چواره‌م، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو و ته‌واوی كوردستانی گرتبووه‌وه له نه‌بوونی ناخماڵ له داری سروشتی و ڕه‌نگی سروشتی و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هونه‌ری دارتاشی. پێنجه‌م، په‌رۆشی دارخانه بۆ ژینگه و سروشت به جۆرێك له‌گه‌ڵ دروستكردنی هه‌ر به‌رهه‌مێك ڕاسته‌وخۆ دوو دار له سروشتی كوردستان ده‌ڕوێنێت.
*ڕێنوێنیی دارخانه چییه؟
هه‌موو كارێك سه‌ره‌تایه‌كی بچووكی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت تێڕوانینت گه‌وره بێت بۆی، ئێمه داواكارین له گه‌نجان و لاوانی به‌توانای كورد، هه‌وڵ بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی كاری خۆیان و به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵی ئه‌گه‌رچی به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی كار ده‌كات و ده‌بێته هۆی پشتبه‌ستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه خۆمان دروستیان ده‌كه‌ین. له كۆتادا دارخانه ئاماده‌یه بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هه‌ر لاوێكی كورد كه بیه‌وێت ببێته خاوه‌ن كار و پیشه‌ی خۆی.