شاره‌زایانی ئابووری و باج باس له‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی باج له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری پێوه‌ندی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، باشترین بڕیاره و به‌هۆیه‌وه داهات حكوومه‌ت زیاد ده‌كات.
سه‌ركۆ یونس ئابووریناس به "وشه"ی راگه‌یاند، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت یه‌كێكه له هه‌نگاوه باشه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات كه ئێسته كورتهێنانێكی گه‌وره هه‌یه له بودجه‌دا، حكوومه‌ت توانای پێدانی مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی نه‌ماوه، بۆیه له سیستمی دارایی گشتیدا باجه‌كان (باجی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر داهات و باجی ناڕاسته‌وخۆی ده‌رامه‌ت و خانووبه‌ره و گومرگ) له پله‌ی دووه‌می سه‌رچاوه‌كانی داهاته گشتییه‌كان داده‌نرێت.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه، هه‌رچه‌نده ده‌بوو زووتر ئه‌م بڕیارانه بدرایه، به‌ڵام ئێسته‌یش دره‌نگ نه‌بووه، چونكه هه‌ندێك كۆمپانیا قازانجێكی گه‌وره‌یان له ئابووری هه‌رێمدا كردووه و حكوومه‌تیش بۆ كاركردنیان ئاسانكاری زۆری بۆ كردوون.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت بۆشاییه‌كی گه‌وره له پێكهێنانی داهاته‌كان پڕ ده‌كاته‌وه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ بودجه‌ی هه‌رێم، گرنگه حكوومه‌ت دوای كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی باج و رسووماته‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م پارانه له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا خه‌رج بكات.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی داهات هه‌یه
لای خۆیه‌وه د.خالید حه‌یده‌ر مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای باج، به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بڕیارانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی بۆ وه‌رگرتنی باج له كۆمپانیا و شوێنه‌كان، بڕیارێكن له رووی داهاته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی داهات هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت به‌شداریكردنی سه‌رمایه‌دار و كه‌سانی خاوه‌ن كۆمپانیان له ژیانی گشتی، به‌ڵام له رووه یاساییه‌كه‌وه بابه‌تێك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی بواری پێوه‌ندی و خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت كه باج ده‌ده‌نه حكوومه‌تی عێراقی، ئه‌گه‌ر له هه‌رێمیش باجیان لێ وه‌ربگیرێت، گرفت دروست نابێت؟.
باسی له‌وه‌ش كرد، له رووی ئابوورییه‌وه مافی هه‌ر حكوومه‌تێكه له دنیا كه باج بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كۆمپانیاكان یان رێژه‌كه‌ی زیاد بكات به‌پێی توانا، به‌ڵام كڕیاری ئه‌و كۆمپانیاكانیش هاوولاَتی ئاسایی و مووچه‌خۆرن و ئێسته كڕیاریان كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نرخه‌كان جارێكی تر به‌رز بكه‌نه‌وه گرفت بۆ هاووڵاتیی دروست ده‌بێت.
به‌و بڕیاره‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی، جێبه‌جێكردنی چاكسازییه كه كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، ده‌ستی پێ كردووه و هیچ كه‌س و كۆمپانیایه‌كیش له حكوومه‌ت و له سه‌رووی یاساوه نییه و چاكسازی هه‌موو كه‌رت و بواره‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی