به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 10 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.