ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا، له‌سه‌ر گلكۆی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر، كتێبی " خستنی ده‌مامكه‌كان" بڵاوكرایه‌وه، كه فرسه‌ت سۆفی خۆی پێشه‌كی بۆ نووسیوه، به‌ڵام خۆی كتێبه‌كه‌ی نه‌بینی.
ئه‌مڕۆ ئێواره له‌سه‌ر گلكۆی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی كارگێڕیی شاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و رۆشنبیران و كه‌سوكاری فرسه‌ت سۆفی، له رێوڕه‌سمێكدا كتێبی "خستنی ده‌مامكه‌كان" بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه له لایه‌ن نووسه‌ر "جه‌مال جه‌باری" كاری كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی بۆ كراوه و تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان، به وتار و شیعر و تابلۆكانیان به‌شدارییان له نووسینی كتێبه‌كه كردووه، كه تایبه‌ته به ژیان و هه‌ست و كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشه‌كیی كتێبه‌كه له لایه‌ن خوالیخۆشبوو فرسه‌ت سۆفی نووسراوه، به‌شێكی كتێبه‌كه‌ش تایبه‌ت كراوه به كار و چالاكییه‌كانی داوده‌زگه‌كان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها چه‌ندین نووكته و قسه‌ی خۆش و كاریكاتێر، له‌گه‌ڵ ئه‌لبومی وێنه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
كتێبه‌كه 562 لاپه‌ڕه‌یه و به چاپێكی جوان و ره‌نگاوڕه‌نگ و قه‌باره گه‌وره چاپ كراوه.
جه‌مال جه‌باریی نووسه‌ر، كه كتێبه‌كه‌ی ئاماده كردووه، به وشه‌ی گوت: "كتێبه‌كه پریاسكه‌یه‌كه، تژی له ره‌نگ و رای جیاواز و ئیلهامی ئه‌و كۆكراوه ئه‌ده‌بییانه‌ی پۆسته‌كانی تۆڕی فه‌یسبووكه سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها نووسین، وتار، شیعر و تابلۆی كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ر، كه‌سایه‌تی، شاعیر و رۆژنامه‌نووسانی ناودار و به سه‌لیقه‌ی كوردستانی له‌خۆگرتووه و له هه‌موو بواره جیاجیاكاندا كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به كۆرۆنا و ژیان له سه‌رده‌می كۆرۆنا له خۆده‌گرێت".
جه‌باری گوتی: "كتێبه‌كه پێشكه‌ش به رۆحی فرسه‌ت سۆفی كراوه، كه هه‌ر خۆی پاڵپشتیی له چاپكردنی كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆی به‌رهه‌مه‌كه‌ی نه‌بینی".
له رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ند چالاكییه‌ك پێشكه‌ش كران و دواتریش به واژۆی نووسه‌ر، كتێبه‌كه به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كرا.