له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی ڕابردوودا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ھای دۆلار و چه‌ند هۆكارێكی سیاسی، به‌های لیره‌ی توركی 2.38% به‌هاكه‌ی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ به‌رزترین نرخیان له به‌رانبه‌ر لیره‌ی توركی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات."
ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 748 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 910 لیره‌ی توركییه.
توركیا.. سوودی بانكی 15%ه‌وه بۆ 16.5% به‌رز كرایه‌وه
زیاتر گوتی، هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ، یه‌كه‌م/ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ھای دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ستی پێ كردووه بۆ ھاندانی ئابووری ئه‌مه‌ریكا. دووه‌م/ دوێنێ ئیسماعیل ده‌میر سه‌رۆكی پیشه‌سازییه به‌رگرییه‌كانی توركیا ڕای گه‌یاند، توركیا ئاماده‌یه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تری سیستمی (ئێس-400) له ڕووسیا بكڕێت، به مه‌رجێك ته‌كنه‌لۆجیای دروستكردنی ھاوبه‌شی بگوازرێته‌وه بۆ توركیا. سێیه‌م/ سوودی بانكی 15%ه‌وه بۆ 16.5% به‌رز كرایه‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه لیره‌ی توركی تا ئێسته 26.19%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست داوه.
پێویسته بگوترێ كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌هۆی ناجێگیریی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و فشاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وام ڕووی له دابه‌زینه.