بایۆنتێك دوو ملیار پێكوتە بەرهەم دەهێنێت

:: AM:11:10:12/01/2021 ‌
كۆمپانیای بایۆنتێكی ئەڵمانی بە هاوكاری فایزەری ئەمەریكی، بڕیاری داوە پەرە بە بەرهەمهێنانی پێكوتەكەی بدات و لەو بڕە زیاتر بەرهەم بهێنێت پێشتر بڕیاری لەسەر دابوو.

بەپێی پلانەكەی پێشووی كۆمپانیاكە، لە ساڵی 2021 ملیارێك و 300 ملیۆن ژەمی پێكوتەی كۆرۆنای بەرهەم دەهێنا، بەڵام ئەمجارە بۆ دوو ملیار بەرزی كردووەتەوە.

یەك ملیار كەس دەكوترێن چونكە هەر كەسێك دوو ژەمی لێ دەدرێت


هەڵبژاردنی جۆرێكی تایبەتی سرنج لە بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنان رۆڵی یەكلاكەرەوەی هەبووە. ئەگەر دوو ملیار پێكوتە بەرهەم بهێنرێت، ئەوا یەك ملیار كەس دەكوترێن چونكە هەر كەسێك دوو ژەمی لێ دەدرێت تا بتوانێت بە تەواوی بەرانبەر ڤایرۆسەكە بەرگری هەبێت.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، ئەو سرنجە نوێیانە دەرفەتی ئەوەی دروست كردووە لە هەر بوتڵێك كە پێكوتەكەی تێكراوە لە جیاتی ئەوەی پێنج سرنج پڕ بكات، شەش سرنج پڕ بكات.

كۆمپانیاكە  باسی لەوەش كردووە تا ئێستە 30 ملیۆن ژەمی پێكوتەكەی رادەستی كڕیارانی كردووە و تا كۆتایی ساڵی 2020یش، 50 ملیۆن ژەمی پێكوتەكەی بەرهەم هێناوە.

كۆمپانیاكە دەڵێ لەبەر پرسی سستی گواستنەوە و كورتكردنەوەی ماوەی كۆگاكردن كۆمپانیاكە بە پلانێكی تۆكمە كار دەكات. پێكوتەكە دەبێ لە پلەیەكی زۆر سارددا رابگیرێت و پێویستی بە ساردكەرەوەی تایبەتی هەیە.


وشە - سلێمان تاشان