هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێرش بۆ سه‌ر هۆڵی كۆنگرێس، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی خزاندووه‌ته ناو سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه و وڵاتانی ئه‌وروپاش داخستنی هه‌ژماری تایبه‌تی تره‌مپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به نایاسایی و بڕیاری خۆسه‌رانه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت وه‌سف ده‌كه‌ن.
بەهای کاغەزە داراییەکانی تویتەر بە رێژەی 11٪ دابەزی
ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا ره‌خنه‌ی توند له داخستنی ئه‌كاونته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ر و فه‌یسبووك و ئینستاگرام ده‌گرن و به پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی راده‌ربڕینی ده‌زانن، هاوكات ئه‌لێكسی ناڤاڵنیش ده‌ڵێ ئه‌وه بیانوویه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی دژبه‌رانی دیموكراسی به راشكاوانه سانسۆر بخه‌نه سه‌ر ره‌خنه‌گرانیان.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئه‌نیستاگرام و تویته‌ر به بیانووی "مه‌ترسی هاندان بۆ توندوتیژی" ئه‌كاونتی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپیان بۆ تاهه‌تایه داخست، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره رای گه‌یاند، تویته‌ری دیكتاتۆره‌كانی وه‌ك خامنه‌یی و پوتین و به‌رپرسانی تالیبان و داعشی به‌لاوه مه‌ترسیدار نییه.
ئه‌نجێلا
مێركل راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ی له داخستنی ئه‌كاونتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرت و رای گه‌یاند، ئه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ مافه بنه‌ماییه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین ناكۆكه. داخستنی ئه‌كاونتی تره‌مپ، ئه‌ویش بۆ تاهه‌تایه، كارێكی نابه‌جێیه.
داخستنی هەژماری تویتەریی ترەمپ لە دەرەوەی یاسا و بە میزاجی کۆمپانیاکە بووە
شتیڤان زایبێرت گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاند، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بن نه‌چنه خزمه‌تی توندوتیژییه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازادی راده‌ربڕین وه‌ك مافێكی بنه‌مایی ئه‌وه‌نده گرنگه كه له‌ڕێی یاساوه، نه‌ك به‌پێی میزاجی كه‌س و كۆمپانیاكان سنووردار بكرێت.
تویته‌ر دوای هێرشی لایه‌نگرانی تره‌مپ بۆ سه‌ر كۆنگرێس، هه‌ژماری تویته‌ری دۆناڵد تره‌مپی له ترسی "مه‌ترسی هاندان بۆ توندوتیژی" داخست و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای له گرنگترین ئامرازی پێوه‌ندی كه له رێیه‌وه رۆژانه بیروڕای خۆی بڵاو ده‌كرده‌وه، بێبه‌ش كرد.
تویته‌ر له دوای فه‌یسبووك و ئینستاگرام، رۆژی هه‌ینی هه‌شتی كانوونی دووه‌م، هه‌ژماری تایبه‌تی تره‌مپی بۆ هه‌میشه داخست، ئه‌وه له‌كاتێكدایه رۆژانه تره‌مپ چه‌ندان په‌یامی له‌و تۆڕه‌وه بڵاو ده‌كرده‌وه.
تره‌مپ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر بڕیاری داخستنی ئه‌كاونته‌كه‌ی، له لێدوانێكدا تویته‌ری به‌وه تاوانبار كرد كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان تێكه‌ڵ كردووه بۆ بێده‌نگكردنی خۆی و لایه‌نگرانی.
هاوكات وه‌زیری دارایی فڕه‌نساش به توندی ره‌خنه‌ی له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئینته‌رنێت گرت و رای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه تویته‌ر سه‌ربه‌خۆ به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی هه‌ژماری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپی داخستووه، كارێكی زۆر نابه‌جێیه.
برۆنۆ لۆمێز ده‌ڵێ، سه‌رباری هه‌موو ره‌خنه‌كانم له تره‌مپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی ناڕاست له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆكه‌وه كه بووه هۆی هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس، ئه‌ركی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست له‌سه‌ر شانی یاسا و حكوومه‌ته‌كانه، نه‌ك كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئینته‌رنێت.
ئه‌لێكسی ناڤاڵنی ره‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی كرێملنیش داخستنی هه‌ژماری تویته‌ری دۆناڵد تره‌مپی به سانسۆركردن ناو برد و به توندی ره‌خنه‌ی له‌و بڕیاره گرت.
12 کۆمپانیا پشتیوانی داراییان بۆ ئەو کۆنگرێسمانانە راگرت کە دەنگیان بە بایدن نەدا
ناڤاڵنی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كرداره بیانوویه‌كی دایه ده‌ست دژبه‌رانی ئازادی و دیموكراسی، وه‌ك رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا نه‌یاره‌كانیان بێده‌نگ بكه‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمپانیای تویته‌ر به بڕیارێكی سیاسیی لێكدرایه‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی شكستێكی ئابووری قورس بكات، له بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانی به‌های كاغه‌زه داراییه‌كانی كۆمپانیای تویته‌ر به رێژه‌ی 11٪ دابه‌زی.
هێرشی كۆنگرێس بوو به هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ئابووری له ئه‌مه‌ریكا و ئێسته كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای بازرگانی كه پشتیوانی دارایی كۆنگرێس ده‌كه‌ن، بڕیاریان داوه پشتیوانییه داراییه‌كانیان له چه‌ند كۆنگرێسمانێكی كۆماریخواز بكشێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی، 12 كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایان گه‌یاندووه، هاوكارییه داراییه‌كانیان بۆ ئه‌و كۆنگرێسمانانه راده‌گرن كه ناڕازی بوون له سه‌ركه‌وتنی بایدن و ده‌نگیان به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی نه‌دا.
ئه‌و 12 ناوه‌نده بازرگانییه پێكهاتوون له كۆمه‌ڵێك بانك و كۆمپانیای گه‌وره‌ی پیشه‌سازی و گووگڵیش یه‌ك له‌وانه، ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌میشه پشتیوانی داراییان له كۆنگرێس كردووه و به یه‌كسانی یارمه‌تی دارایی هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆماریخوازیان داوه.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه‌ی ده‌نگیان به سه‌ركه‌وتنی بایدن نه‌دا، به میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایان گوتووه، ئێسته دۆخی ئه‌مه‌ریكا وای لێ هاتووه چه‌ند بازرگانێك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسیی ده‌كه‌ن و هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك به‌گوێره‌ی خواستی ئه‌وان نه‌جووڵێته‌وه، ده‌بێ سزا ده‌درێت.
له ئه‌گه‌ری درێژه‌كێشانی ئه‌و ره‌وته، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌ڕێكی ئابووری له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له نێوان كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی سه‌ر به هه‌ردوو حزبی كۆماریخواز و دیموكرات سه‌ر هه‌ڵبدات، هه‌ر له ئێسته‌وه نرخی كاغه‌زه داراییه‌كانی تویته‌ر له بۆرسه‌ی جیهانی به رێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دابه‌زیوه.