زانایانی گه‌ردوون بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌ستێره‌یه‌كیان دۆزییه‌وه كه حه‌وت هه‌ساره‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وی به ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌وان ئێسته خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بزانن ئایا ئه‌و هه‌سارانه بۆ ژیان ده‌شێن یان نا.
ئه‌م حه‌وت هه‌ساره‌یه ٣٩ ساڵی تیشك له زه‌وی دووره. حه‌وت هه‌ساره‌كه به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی تراپیست1 ده‌سووڕێنه‌وه و ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه هاوشێوه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه.
مه‌ودای 39 ساڵی تیشك بریتییه له مه‌ودای رۆیشتنی تیشك له ماوه‌ی ٣٩ ساڵدا. تیشك له چركه‌یه‌كدا ٣٠٠ هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
زانایانی ناسا ده‌ڵێن ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و هه‌سارانه بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه بگه‌ن بۆ ژیان شیاون یان نا.
هه‌ر حه‌وت هه‌ساره نزیكن له قه‌باره‌ی زه‌وی و ئه‌گه‌ری زۆره له به‌رد دروست بووبن.
تراپیست1 خاوه‌نی زۆرترین هه‌ساره‌یه كه له زه‌وی نزیكن و پێشتریش له ئه‌ستێره‌ی تر هه‌ساره‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وی دۆزراونه‌ته‌وه.
مه‌ودای نێوان ئه‌و حه‌وت هه‌ساره‌یه و خۆر، زۆر له مه‌ودای نێوان زه‌وی و خۆر نزیكترن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی تراپیست 1 پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی زۆر له پله‌ی گه‌رمی خۆر كه‌متره، پێ ده‌چێت پله‌ی گه‌رمی هه‌ساره‌كان له نێوان سفر تا ١٠٠ پله‌ی سیلیسیدا بێت. له پێكهاته‌ی كیمیایی هه‌وای ئه‌و هه‌سارانه ده‌رده‌كه‌وێت ژیان له‌و شوێنانه هه‌یه یان نا.