بڕیاره له سلێمانی وۆركشۆپی ئه‌نجامدانی یۆگا بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ساز بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، میران شێروان ڕاهێنه‌ری یۆگا و پسپۆڕی ئه‌و بواره به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ده‌ستپێكی كار و چالاكییه‌كانی ساڵی نوێ، ئه‌مه‌ریكان كۆرنه‌ری سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی وۆركشۆپێكی ناوازه و وزه‌به‌خش كه ئه‌ویش وۆركشۆپی ئه‌نجامدانی یۆگایه.
زیاتر گوتی، "ئه‌م وۆركشۆپه له‌لایه‌ن به‌نده‌وه به شێوازی كرده‌نی و تیۆری ده‌گوترێته‌وه، مه‌رجه به‌شداره هه‌ڵبژێراوه‌كان پابه‌ندی تێكڕای ڕۆژه‌كانی وۆركشۆپه‌كه بن كه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ڕوونی كرده‌وه، وۆركشۆپه ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ڕۆژی یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م ده‌بێت، دواتر ڕۆژانه له سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سه‌عات 12ی پاش نیوه‌ڕۆ، له زانكۆی سلێمانی كه‌مپه تازه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
یۆگا.. بنه‌مای یه‌كه‌می هیندۆزم و بۆدیزم بووه له ئاینی میتراییدا
ئاشكرای كرد، "بابه‌ته‌كانی /ئاسانا یۆگا(فێربوونی جووڵه‌كانی یۆگا چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی)، پڕانامایا(ڕاهێنانی هه‌ناسه و جۆره‌كانی دروستی هه‌ناسه‌دان)، مانترا یۆگا، یۆگا ترانسی دانس، مێدیته‌یشن(تێرامان و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی)، چاكراكان(چاكراكان چین و كاریگه‌رییان چییه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئێمه‌دا)، یه‌كبوون(نادوانێتی) ده‌گوترێته‌وه".
به درێژایی چه‌ندان سه‌ده یۆگا لای زاناكان و خه‌ڵكانی بلیمه‌ت و هه‌ڵكه‌وتوو، خاوه‌ن پێگه و گرنگیی تایبه‌ت به‌خۆی بووه، یۆگا ڕاستییه‌كه‌ی زانستی بهخزمهتگرتن و زاڵبوون و گه‌وره‌بوونی بیر و هه‌ست و له‌شی مرۆڤه‌كانه. یۆگا ڕێیه‌كی عیرفانی فه‌لسه‌فی ڕۆحییه، مه‌به‌ستی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی مرۆڤه له خودی خۆی كه فه‌یله‌سووفه‌كان پێی ده‌ڵێن (خۆناسین) له‌و ڕێیه‌وه مرۆڤ بهرهوخۆشبهختی هان ده‌دات. یۆگا پێنج هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ری هه‌ڵداوه له سه‌رده‌می هیندی و ئارییه‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌مای یه‌كه‌می هیندۆزم و پاشانیش بۆدیزم بووه له ئاینی میتراییدا، خه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بووه، له پێكهێنانی فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتدا ده‌ستی باڵای هه‌بووه و له‌ڕێی ڕێنوێنیی كۆنی موغهكانهوه گه‌یشتووه به كورد و سه‌رده‌مانێكیش له‌ڕێی ته‌سه‌وفی ئیسلامه‌وه له به‌رگێكی تردا هاتووه‌ته كایه‌وه.
له هیندستان گرنگی تایبه‌تی پێ دراوه، بۆیه قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یۆگا هه‌یه به‌ناوی (نات) كه ڕاهێنانه تایبه‌ته‌كانی یۆگای تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.