له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه له هه‌رێمی كوردستان و بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و قوتابیان، پرۆسه‌ی خوێندن بووه قوربانی و تا ئێسته‌یش به په‌ككه‌وته‌یی ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو كه ڕۆژی سێی ئه‌م مانگه ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه، به‌ڵام به هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا پرۆسه‌ی خوێندن تا 16ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه.
به‌پێی ساڵنامه‌ی خوێندن، ده‌رگای قوتابخانه‌كان له 15ی ئه‌یلوول ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ كۆرۆنا ساڵنامه‌ی خوێندنی تێكدا و به ناچاری ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخران.
سیستمی ئۆنلاین
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆتایی ساڵی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه خوێندن به سیستمی ئۆنلاین بێ، به‌ڵام ئه‌و سیستمه ته‌نیا له زانكۆكان سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا و ناوه‌نده‌كانی تری خوێندن پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوون.
هه‌رچه‌نده پرۆسه‌كه بۆ خوێندن له هه‌رێمی كوردستان نوێ بوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێی وابوو كه شوێنگره‌وه‌یه‌كی باشی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌بێت.
له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا ئاماره‌كانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بوونه‌وه
گه‌لاوێژ عوبێد ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند كه سیستمی ئۆنلاین ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرایه، ئێسته هه‌موو خوێندن كه‌ڵه‌كه نه‌ده‌بوو، به‌ڵام پرۆسه‌كه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان قورس بوو.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌پشتبه‌ستن به خۆپارێزییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كۆتاییه‌كانی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پرۆسه‌ی خوێندنی له ناوه‌نده‌كان و كه‌مپه‌كانی زانكۆ ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا ئاماره‌كانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بوونه‌وه.
خوێندن له چنگی كۆرۆنا ڕزگاری بووه؟
هێشتا له هه‌رێمی كوردستان كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ئاماره‌كان ڕوو له دابه‌زینن، ئه‌وه‌ی هانده‌رێكی گرنگ بووه تا ژیان ئاسایی ببێته‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئاماره‌كانی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاشكرا دیاره كه له هه‌ر حاڵه‌تێكدا بێ ئه‌گه‌ری دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌ی مردن له‌و ڤایرۆسه گه‌یشته سفر.
ته‌نیا ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان 88 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون 983 كه‌س چاك بوونه‌وه، به‌ڵام كه‌س نه‌مردووه. سه‌رباری ئه‌وه كه له زۆر له شاره‌كانی كوردستان نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا داخراون.
به بڕوای پسپۆڕانی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌ندروستی ده‌كرێ ژیان ئاسایی بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان فه‌رامۆش نه‌كرێ. هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی خوێندنن به ڕێككاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه.
پێشتر دووجار شه‌پۆلی كۆرۆنا رووی له كوردستان كردووه
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك بكرێ، چونكه پێشتر دووجار شه‌پۆلی كۆرۆنا رووی له كوردستان كردووه.
چۆن خوێندن قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه؟
ئاشكرایه كه كۆرۆنا ساڵنامه‌ی خوێندنی تێكدا، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند پلانێكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندن داناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنی به‌ڕێوه چووه، بڕیار دراوه كه له 16ی كانوونی دووه‌م، پرۆسه‌ی خوێندن به ڕێككاره‌كانی ته‌ندروستی ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی ته‌ندروستی ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بدرێ و ڕابگه‌یه‌نرێ.
له مه‌ودوا هیچ پشوویه‌ك ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناگرێته‌وه
خوێندنی ئه‌مساڵ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه به جۆرێك له مه‌ودوا هیچ پشوویه‌ك ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناگرێته‌وه جگه له ڕۆژانی هه‌ینی، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و پشووه فه‌رمییانه‌ی كه له‌پێشه‌وه‌یه ته‌نیا سێ ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز پشوو ده‌بێت و دواتر خوێندن ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌ندێك له ئه‌گه‌ره‌كان كه تائێسته په‌سه‌ند نه‌كراون، ئه‌وه‌یه كه سوود له وانه‌كانی "وه‌رزش و وێنه" ببینرێ، واتا ئه‌و دوو وانه‌یه به وانه‌ی تر پڕ بكرێنه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه كه ته‌واوی میتۆدی خوێندن ته‌واو بكرێ جگه له‌وانه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یین.
له ئه‌نجامدا ئه‌وه ئاشكرایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییانی كوردستان، تا ئێسته ئه‌و پرۆسه‌ی به‌و جۆره هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به بڕوای شاره‌زایان گرنگتر له‌وه ئه‌وه كه حكوومه‌ت ڕێی نه‌داوه پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بفه‌وتێت.