یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداری ده‌داته ئێران، ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی سه‌روو ئاستی ستاندارده‌كانی یۆرانیۆم بێت و له رێی دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵی رزگاركردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بدات.
دەبێ دەستبەجێ دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بن
27 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ خێراكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ناو ده‌به‌ن و به توندی به‌گژ ئه‌و هه‌وڵه‌دا ده‌چنه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه، له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران ده‌بنه هۆی له‌رزۆكبوونی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، ئێمه داوا له ئێران ده‌كه‌ین خۆ له دروستكردنی ئاڵۆزی به‌دوور بگرێت و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ستی پێ كردووه، بوه‌ستێنێت.
ئه‌و
راگه‌یه‌نراوه دوای لێدوانه‌كانی رافایل گروسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌ووڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم دێت كه رای گه‌یاند، ئێران زۆر به خێرایی ده‌ستی كردووه به پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20٪ و كه‌متر له یه‌ك مانگی مۆڵه‌ته بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه و دانوستان له به‌رده‌سته.
له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی
ئه‌تۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رای گه‌یاند، چیتر ڤیزه به راسپارده‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانیان بكه‌ن.
رۆژی چواری كانوونی دووه‌م، ئێران رای گه‌یاند، ده‌ستیان كردووه به پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20٪ و ئامانجیشیان له‌و كاره هه‌ڵگرتنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له‌سه‌ر
تاران، ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه په‌سند كرا و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کەمتر لە مانگێکی لەبەردەستە بۆ پاشگەزبوونەوە
پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20٪ به مه‌به‌ستی سه‌ربازی و دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆم به‌كار ده‌برێت و له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه رێ پێ نه‌دراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی وڵاتانی رۆژئاوایی به‌رانبه‌ر ئێران.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێران رای گه‌یاند، تاران بۆ باج وه‌رگرتن له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستی كردووه به پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌رز و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز رێ به‌وه نادات تاران ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، ئیسرائیل هه‌رگیز رێ نادات رژێمێك كه به درێژایی بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌مان لێ ده‌كات، ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، پێشتریش وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایس به‌ر به ئێران نه‌گرن، سوپای ئیسرائیل بۆ پارێزگاری له هاووڵاتییانی هێرشی راسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر تاران.
هه‌رچه‌ند محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڕیاری پیتاندنی یۆرانیۆمی به رێژه‌ی 20٪ به بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ناو برد، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر تاران لابدرێن، ئه‌وانیش پابه‌ندی رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بن.
ئێران دەبێ پابەندی سنوردارکردنی چالاکییە موشەکییەکانیشی بێت
جۆ بایدن سه‌رۆك هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره هه‌شت رۆژی تر ده‌سه‌ڵاتی كۆشكی سپی بگرێته ده‌سته‌وه، چه‌ند جارێك له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك قسه‌ی كردووه و مه‌رجی بۆ ئه‌و كاره‌ش، سنوورداركردنی چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی ئێرانه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه عه‌لی خامنه‌یی، چه‌ند جارێك له لێدوانه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پرۆگرامی مووشه‌كی ئێران جێی مشتومڕی نییه و ئه‌وان ئه‌و پرۆگرامه‌یان بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی خۆیان ده‌ست پێ كردووه.
خامنه‌یی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن، ئینجا گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه قبووڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌رسێ وڵاتی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاش هاوشێوه‌ی بایدن پێیان وایه، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 ئیتر گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه و پێویسته رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، تێیدا تاران پابه‌ند به ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت.