‎بەڤیدیۆ.. چی بەسەر لەشدا دێت كە شەكرێكی زۆر دەخۆیت؟

:: PM:05:06:12/01/2021 ‌

‎شەكر سەرچاوەی سەرەكیی وزەی مرۆڤە، زیاتر لە چەوری و پڕۆتین، لەشی مرۆڤ بەشێوەیەكی باشتر هەرسی دەكات و هەڵیدەمژێ و دەیگۆڕێ بۆ وزە، بەڵام سەرەڕای یٔەوە لە دنیای خۆراكدا ناوبانگی باش نییە، ئەوەیش بەهۆی ئەو كاریگەرییە نەرێنییانەی دیخاتە سەر لەش، ئەگەر بە رێژەیەكی زۆر بخورێت.

‎زۆر خواردنی شەكر دەبێتە هۆی زیاد دەردانی چەند جۆرە هۆڕمۆنێك كە بەرپرسن لە حەسانەوە و چالاكی و بە هۆرمۆنی خۆشحاڵی ناو دەبرێن، بۆیەیش لەش بە ئاسانی پێوەست دەبێت بە شەكر، بەهۆی ئەو هەستە خۆشەی پێتی دەدات، بەڵام بەداخەوە ئەو هەستە باشە زۆر بەردەوام نابێت.

لەم ڤیدیۆیەدا وردەکاری زیاتر لەسەر گاریگەری شەکر لەسەر جەستە بزانە:



له‌ یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه‌ له‌لایه‌ن "وشه‌"وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "وشه‌" بكه‌ن..


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان