كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆتایی هات و به‌رپرسێكی پارتی ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، عه‌لی حوسێن به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌ی بوو ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان زۆره
ڕوونیشی كرده‌وه كه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان زۆره و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار بۆ له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه ده‌كه‌ین.
عه‌لی حوسێن باسی له‌وه كرد كه بۆ هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له گفتوگۆ ده‌بین و له داهاتوویه‌كی نزیك له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ده‌بینه‌وه.
لای خۆیه‌وه خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌ری پارتی بووه و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ببنه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته باس له‌وه ده‌كرێ كه پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ده‌ن.