له هۆشدارییه‌كی نوێ و له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌غدا بۆ ده‌رهێنانی عێراق له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا به وڵاتی نائارام و مه‌ترسیدار ناوی بردوو، باڵوێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له به‌غدا دووپاتی كرده‌وه، كه وڵاتان و هێزی بیانی عێراقیان كردووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگی به وه‌كاله‌ت و ئه‌جێنداكانی خۆیانی پێ به‌دی ده‌هێنن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ناجێگیری و نائارامی زیاتر له ناوخۆی عێراق بوونی هه‌بێت، به واقیعی وڵاته‌كه نائارامه.
مارتن هۆت له‌میانه‌ی لێدوانێكی ئاشكرای كرد، كه ئێمه و ته‌نانه‌ت عێراقییه‌كانیش ده‌زانن، كه وڵاته‌كه‌یان ته‌واو لاوازه و نائارامه و ئیراده‌ی به‌هێزی نییه، تا كۆتایی به جه‌نگی به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بهێنێت، چونكه ئه‌مه لێكه‌وتی كاره‌ساتباری بۆ عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كانی دوور مه‌ودا ده‌بن.
زیاتر گوتی، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موومانه كه عێراق به‌هێز و پێشكه‌وتوو و ئاوه‌دان و ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت و ببێته‌وه خاوه‌ن سه‌ره‌وه‌ری و بڕیاری خۆی، ئه‌و كاته هه‌موو ده‌رگه‌كان به ڕووی به‌غدا كراوه ده‌بن، ئێسته‌یش باڵوێزخانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له به‌غدا هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو، تا عێراق له لیستی وڵاته نائارام و مه‌ترسیداره‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه ده‌ربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه ناتوانێ واقیعی وڵاته‌كه بگۆڕێت، پێویسته هه‌مووان ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی هۆت گوتی، حكوومه‌تی به‌غدا تا ئێسته‌یش به ته‌واوی دۆسیه‌ی ته‌ناهی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی له ژێر ده‌ست نییه و نه‌یتوانیوه چه‌كی ده‌ستی گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا كۆنتڕۆڵ بكات، گرژی و ڕكابه‌ری و ململانێی وڵاتان له به‌غدا به تایبه‌ت له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا بوونی هه‌یه، تا ئه‌مانه كۆتاییان نه‌یه‌ت، چۆن عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
وڵاتان عێراقیان كردووه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێكان
ئه‌و قسانه‌ی باڵوێزی یه‌كێتیی
ئه‌وروپا له به‌غدا له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ڕازیكردنی یه‌كێتییه‌كه ئاشكرای كرد، چه‌كی ده‌ستی گرووپه نایاسایییهكان، به ته‌واوی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و حكوومه‌تیش چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی كێوماڵكردنی بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌كی نایاسایی ئه‌نجام داوه، بۆیه ئه‌و دیارده‌یه هێنده جێی نیگه‌رانی نییه و حكوومه‌ت له ئۆپراسیۆنه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی چه‌ك له ده‌ستی هاووڵاتییان و هۆزه‌كان به‌رده‌وامه.
نه‌هێشتنی چه‌ك له ده‌ستی هاووڵاتییان و گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كابینه‌كه‌ی كازمی بانگهێشتی بۆ ده‌كرێ و ته‌نانه‌ت عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقیش به ئاشكرا داوای بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی چه‌كداری كردووه و خواستی خۆی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و هێزه فه‌رمییه‌كانی وڵات بێت. به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نیا قسه و پلانی زاره‌كین و واقیع شتێكی تره و به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هیوا و خواستانه‌یه.
جیا له‌وه‌یش ئێسته گرفته‌كه هه‌ر بریتی نییه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ك له خه‌ڵك كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هه‌ڵیانگرتووه، بگره هێزه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تیش له ئه‌نجامی خۆپێشانده‌ران چه‌ك به‌كارده‌هێنن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن و برینداریان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م هه‌نگاوانه‌یش هیچ سوودێكیان نییه، كاتێك هێزه فه‌رمییه‌كان خۆیان ته‌قه له خه‌ڵكی سڤیل بكه‌ن و به گولـله وه‌ڵامی خۆپێشانده‌ران بده‌نه‌وه.
له دوو ساڵی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خۆپێشانده‌ران و به گولـله‌ی هێزه‌كان و میلیشیاكان سه‌دان هاووڵاتی سڤیل كوژراون و هه‌زارانی تریش برینداربوون، هاوكات بوونی چه‌ك له هه‌موو ماڵێك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هۆزه‌كان دروست ببێ و ده‌یان كوژراو له ڕیزی یه‌كتر بخه‌نه‌وه و زۆرجاریش له ئه‌نجامی شه‌ڕی هۆزه‌كان، سوپا به‌ره‌و به‌سڕه جووڵه‌ی پێكراوه، كه زۆرترین شه‌ڕی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی لێ دروست ده‌بێت. جیا له‌وه‌یش كه شه‌ڕی ماڵبات و دراوسێ و دوژمنداری بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر دۆخی ته‌ناهی شاره‌كان و ڕۆژانه ته‌رم له شاره‌كان ده‌دۆزرێته‌وه و سته‌م له خه‌ڵكی بێهێز ده‌كرێ و به چه‌ك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
چه‌ك به‌ربڵاوه و له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت نییه و ئه‌وروپا ناتوانێ له ڕیزی وڵاته نائارامه‌كان ده‌ریبهێنێت
له ئه‌نجامی ئه‌و ڕاستیانه یه‌كێتیی ئه‌وروپا تا ئێسه‌یش عێراقی وه‌ك یه‌كێك له وڵاته نائارام و مه‌ترسیداره‌كان هه‌ژمار كردووه، جیا له‌وه له ڕووی مامه‌ڵه‌ی دارایی و بانكدارییهوهیش عێراقی خستووه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی نایاسایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره به بڕی زه‌به‌لاح له‌لایه‌ن بانكه‌كانی عێراقه‌وه و ئاڵوگۆڕكردنی پاره و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستیییهكان، ئه‌مانه‌یش گرفتی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م پێشڤه‌چوونی عێراق و به‌هێزبوونی پێوه‌ندی بازرگانی و گه‌شتیاری له نێوان ئه‌وروپا و عێراق.