كاكه‌مین نه‌جاڕ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكى هه‌نووكه‌یی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دۆخى ئێسته‌ی ناوچه‌كه و سه‌ردانى لایه‌نه‌كان و باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پارێزگارى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین و رێگه نه‌ده‌ین تووشى مه‌ترسى ببێت، چونكه به‌بێ جیاوازى زیانى بۆ هه‌مووان هه‌یه و ده‌شڵێت، پارتى ده‌یه‌وێت كورد به به‌هێزى به‌رانبه‌ر به‌غدا گفتوگۆ بكات.
ئامانج له‌و سه‌ردانانه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چییه؟
كاكه‌مین نه‌جاڕ: وه‌ك پارتى ئێسته كه ناوچه‌كه به دۆخێكى نه‌خوازراودا ده‌ڕوات، سه‌ردانى لایه‌نه‌كانمان ده‌ست پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین چیمان پێده‌كرێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به وانه‌ى حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌ى ئۆپۆزسیۆنیشن كۆ ده‌بینه‌وه و راو سه‌رنجى خۆمان ده‌گۆڕینه‌وه و پشتگیرى زۆرینه‌ى به ده‌ست ده‌هێنین.
ده‌رباره‌ى ئه‌و شاندی پارتى كه سه‌ردانى به‌غداى كردووه چی، بۆ هاوپه‌یمانیه‌تییه؟
كاكه‌مین نه‌جاڕ: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك نییه بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه ره‌نگه له كاتى خۆى هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ئێسته، پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، پرسى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021، هه‌روه‌ها پرسى ته‌عریبى كورد و جێبه‌جێكردنى مادده‌كانى 140 و كۆمه‌ڵێك پرسی تر هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا كارمان به‌یه‌كه‌وه‌یه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌ردان و پێوه‌ندیمان هه‌بێت پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق كاتى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتن و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت بووه و ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه جێبه‌جێ بكرێن.
ده‌گوترێت پارتى ئه‌و هه‌وڵه‌ى ده‌ستى پێكردووه بۆ ئه‌وه‌یه نه‌بێته كه‌مینه؟ ئه‌مه راسته؟
كاكه‌مین نه‌جاڕ: بۆچى ببینه كه‌مینه؟ پارتى ئه‌گه‌ر سه‌ردانى لایه‌نه‌كان نه‌كات و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات ده‌ڵێن مه‌غرور و سه‌ردانى كه‌س ناكات، كاتێكیش سه‌ردانى لایه‌نه‌كان بكه‌ین ده‌ڵێن ئه‌وه له ترسایه، ئه‌ى چى بكه‌ین له نێوان ئه‌و قسانه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاڵوگۆڕ را و بۆچوونه‌كانمان بكه‌ین، هه‌ر كه‌س قسه ده‌كات با بیكات.
چى به لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان ده‌ڵێن؟
كاكه‌مین نه‌جاڕ: ئێمه و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه ده‌ژین، پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موویان كۆببینه‌وه به ئه‌وانه‌شى ئۆپۆزسیۆنن، چونكه ئه‌وانیش كه‌سانێك ده‌نگیان پێدراوه و راكانى خۆمان ده‌گۆڕینه‌وه، ده‌مانه‌وێت باسى ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنى بكه‌ین و پشتیوانى حكوومه‌ت و چاكسازى بكه‌ن، هه‌روه‌ها پشتیوانى رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كوردى بكه‌ین و نێو ماڵمان رێك بخه‌ینه‌وه و پێكه‌وه به‌رانبه‌ر به‌غدا بوه‌ستین و گفتوگۆ بكه‌ین و به‌هێز بین، چونكه چاره‌نووسی هه‌رێمى كوردستان پێوه‌سته به هه‌مووانه‌وه و ته‌نیا ئێمه نین، هه‌موومان له‌ناو كهشتییهكین، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌شتییه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه هه‌مووان به‌بێ جیاوازى ده‌كه‌ینه‌وه مه‌ترسییه‌وه، زۆر گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین و هه‌ر كه‌سێك به‌پێى پێگه و قه‌باره‌ى خۆى.
باسى چوونى شاندى حزبى بۆ به‌غدا ده‌كرێت؟
كاكه‌مین نه‌جاڕ: به‌ڵێ، ئه‌وه شتێكى گرنگه و ئێمه زۆر پێمان باشه، به‌ڵام دواجار ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بدات و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌ركردایه‌تى ئه‌و شانده بكات.
كه‌ى سه‌ردانى یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن؟
كاكه‌مین نه‌جاڕ: ئێسته كاته‌كه دیار نییه، چاوه‌ڕێى ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌كه‌ین، كاتێك به ئێمه بده‌ن و ئێمه‌ش سه‌ردانیان بكه‌ین.
دیمانه‌ى هۆشیار عه‌لى