لە سێیەم رۆژی هەفتەبازاڕی بۆرسە، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و دیسان ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی 11 مانگی رابردوو تۆمار كرد.
بەگوێرەی
daiyfx ئەمڕۆ چوارشەم نرخی نەوتی برێنت گەیشتووەتە 57 دۆلار و 24 سەنت كە بەرزترین بەهای نەوتە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە تۆمار كرابێت. بەهای نەوتی تێكساسی ئەمەریكاش بە 53 دۆلار و 77 سەنت دەفرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پێوەندی بە دابەزینی بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەمەریكا هەیە و بۆ پێنجەم هەفتەی لە دوای یەك دابەزینی تۆمار كردووە.
كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو بە واتای ئەوەی دێت ئاستی داخوازی بەرز بووەتەوە، هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەكیش لە سەر داخوازی نەوت دەبێتە هۆی ئەوەی بەهاكەی زیاتر هەڵكشێت.
نرخی نەوت لە ساڵی رابردوودا لە ژێر كاریگەری رێوشوێنەكانی دژ بە كۆرۆنا بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزی
نرخی نەوت لە ساڵی رابردوودا لە ژێر كاریگەری رێوشوێنەكانی دژ بە كۆرۆنا بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزی، بەڵام بەهۆی ئەو رێكارانەی ئۆپێك پڵاس بۆ دابەزاندنی بەرهەمهێنان خستیەڕوو، بووە هۆی بەرزكردنەوەی بەهای نەوت.
لە لایەكی ترەوە ئومێدی زیاتری سەركەوتنی پێكوتەكانی كۆرۆنا و پێشبینی پاشەكشە پێكردنی كۆرۆنا لەمساڵدا، بە هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەژمار دەكرێت.
لەگەڵ زیاتر بەرهەمهێنانی پێكوتەی كۆرۆنا و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشبینی دەكرێت ژیانیش لە دنیادا ئاسایی ببێتەوە و دواجار پەرە بە چەرخی پیشەسازی بدرێت، ئەمەش نرخی نەوت زیاتر بەرز دەكاتەوە.