سه‌رۆكی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، دڵخۆشه به‌وه‌ی كه دیموكراتییه‌كان هه‌نگاو بۆ ئه‌وه ده‌نێن كه دۆناڵد تره‌مپ كه‌نارگیر بكه‌ن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مێچ ماكۆنێل سه‌رۆكی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" رای گه‌یاندووه، بێگومان تره‌مپ هه‌ڵه‌ی كردووه و پێویسته كه‌نارگیر بكرێت.
له‌لایكی تریشه‌وه جۆن كاتكۆ ئه‌ندامی كۆماری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتوویه‌تی، ئه‌ویش واژوو ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه‌ی له تره‌مپ و كه‌نارگیركردنی، بێگومان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه بوو كه به‌هاندانی تره‌مپ، ده‌ست به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس له‌لایه‌ن تێكده‌رانه‌وه گیرا.
هاوكات لیز چینی ئه‌ندانی كۆماریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌كاته كچی دیك چینی كه له سه‌رده‌می جۆرج بۆش جێگری سه‌رۆك بوو، دووپاتی كرده‌وه كه بۆ لیپرسینه‌وه‌ی له تره‌مپ، ده‌نگ ده‌دات و واژووی ده‌كات.
له رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه به‌هاندانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تێكده‌ران هێرشیان بۆ باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت. ئێسته‌یش حزبی دیموكراتییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تره‌مپ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌نارگیر بكه‌ن.