پسپۆڕانی ته‌ندروستی باس له مه‌ترسییه‌كانی ڕاگرتن و وه‌ستانی پژمین ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ده‌بێت خۆتان له‌و خووه ڕزگار بكه‌ن، چونكه ڕه‌نگه ببێته هۆی مردن.
زۆر ڕه‌فتار و خووی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك هه‌یه كه بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن زیانێكی زۆر به ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێكیش له‌و خووه مه‌ترسیدارانه ڕاگرتنی پژمینه، به‌پێی قسه‌ی پسپۆڕان تا ئاستی مردن مه‌ترسیداره.
ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی مردنی كه‌سه‌كه
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، پزیشكانی پسپۆڕ ده‌ڵێن: ڕاگرتنی پژمین ڕه‌نگه هه‌موو كات تووشی كاره‌ساتت نه‌كات، به‌ڵام له‌ناكاو ده‌بێته هۆی دڕانی مه‌ڵاشوو یان په‌رده‌ی گوێ و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ببێته هۆی مردنی كه‌سه‌كه.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا، زیانێكی زۆر به ده‌ماره‌كانی خوێنی ناو مێشك ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕاگرتنی پژمینه كه ده‌بێته هۆی داخستنی ده‌م و لووت له یه‌ك كاتدا.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی پزیشكی كه پێشتر بڵاو كراوه‌ته‌وه، پیاوێكی 34 ساڵ له ئینگلته‌را، جارێك به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، چونكه هه‌ستی به ئازارێكی زۆر و گیرانی قورگی كردووه، به ئه‌سته‌میش قسه‌ی بۆ كراوه.
دوای لێكۆڵینه‌وه، نه‌خۆشه‌كه ئاشكرای كردووه، ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌هۆی ئه‌وه به‌سه‌ر هاتووه، چونكه پژمینی ڕاگرتووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، لووت و ده‌می به‌یه‌كه‌وه له‌كاتی پژمیندا داخستووه.
به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت، ئه‌و په‌ستانه‌ی هه‌وا كه له‌كاتی پژمیندا هاتووه و پێویست بووه له لووت و ده‌مه‌وه بێته ده‌ره‌وه، ڕاگیراوه، بۆیه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مه‌ڵاشووی پیاوه‌كه‌ی دڕاندووه، تا وای لێ كردووه نه‌توانێ به‌باشی قسه بكات و نان بخوا و تووشی ئازاری كردووه.