قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ساڵانه دوای ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی 12ی ئاماده‌یی، ده‌ستپێكردنی زانكۆ له توركیا بۆ خوێندنی به‌كه‌لۆریۆس و خوێندنی باڵا پێویست بوو تاقیكردنه‌وه‌كانی TÖMER و YÖS و SAT له عێراق بكه‌ن، به‌ڵام به فه‌رمانێك ئه‌و تاقیكردنه‌وانه له‌ناو عێراق ڕاگیران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، زه‌كی ئه‌ڵمدار ئۆغڵو به‌رپرسی ژووری قوتابیانی بیانی له زانكۆی ئیستانبوڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای توركیا تاقیكردنه‌وه‌كانی TÖMER و YÖS و SAT له عێراق ڕاگیران.
زیاتر گوتی، به‌هۆی ساخته‌كاریی زۆر له په‌یمانگاكانی عێراق و نزمی ئاستی قوتابیان و یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و نمره‌یه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه، ئه‌و بڕیاره دراوه.
خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌بێت
ڕوونی كرده‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت قوتابیان له‌كاتی بڕیاردانیان بۆ خوێندن له توركیا، ساڵێك بمێننه‌وه بۆ خوێندنی TÖMER و YÖS و SAT دواتر تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، تاقیكردنه‌وه‌كه‌یش له توركیا له شاره‌كانی ئه‌نكه‌ره و ئیستانبوڵ و تڕابزۆن و ئه‌نتاڵیا و ئه‌زمیر و دیاربه‌كر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاشكرای كرد، خوێندن بۆ كۆرسی به‌هاره ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه بۆ ناونووسین، تا ئێسته هه‌موو جۆره خوێندنه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌بێت به‌هۆی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
شایانی باسه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق و به‌شێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی په‌یمانگاكانی زمانه‌وه، ساڵانه تاقیكردنه‌وه‌كانی TÖMER و YÖS و SAT ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی گومان له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای توركیا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ڕاگیران، له‌كاتی ئه‌نجامدانیشی هیچ به‌هایه‌كی زانستی و یاسایی نابێت و ده‌بێت قوتابی دووباره‌ی بكاته‌وه.
TÖMER سه‌نته‌ری زمانی توركییه، له ساڵی 1984 له ئه‌نكه‌ره بۆ فێربوونی زمان پێش چوونه قۆناغی زانكۆ بۆ بیانییه‌كان دامه‌زرا، YÖS تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی بیانییه بۆ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ له زانكۆیه‌كی توركیا درێژه به‌خوێندنیان بده‌ن، له بواره‌كانی بیركاری و زانیاری گشتی و زمانه‌كانی توركی و ئینگلیزی و چه‌ند بابه‌تێكی تر دڵنیا ده‌بنه‌وه، SAT تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه زیاتر بۆ زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌بێت له بواره هه‌ستیاره‌كان، تاقیكردنه‌وه‌كان له بواری مێشكی قوتابیان ده‌كرێت، یه‌كه‌م جار ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه له ئه‌مه‌ریكا له زانكۆی هارفۆرد له ساڵی 1933 ئه‌نجام درا.