گوته‌بێژێكی حكوومه‌تی كوێت بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئاشكرا كرد، ئه‌مڕۆ شێخ جابر موباره‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌میری كوێت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ڕێكخستنه‌وه له هه‌یكه‌لی پێكهێنانی حكوومه‌ت بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێسته شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح ئه‌میری نوێی كوێت، نیازی نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م كاته‌دا ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. چونكه كێشه بۆ وڵاته‌كه‌ی دروست ده‌كات.
كێشه بۆ وڵاته‌كه‌ی دروست ده‌كات
شێخ جابر موباره‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه هات كه ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو ئه‌میری ئه‌و وڵاته لێپرسینه‌وه‌ی له جینان بوشه‌هری وه‌زیری كاروباری گشتی و خالید جه‌راح ئه‌لسه‌باح وه‌زیری ناوخۆ كرد، ئه‌مه‌یش گرژی خسته نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پۆسته‌كان به خێزانی چه‌ند هۆزێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، هیچ كامیان پێی ڕه‌وا نییه هۆزێكی تر لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
كابینه‌ی حه‌وته‌می حكوومه‌تی ئێسته‌ی كوێت، شێخ جابر موباره‌ك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه له 12ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2017ه‌وه پێكهێنراوه.