زۆرینه‌ی شۆفێران له‌كاتی شووشتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بزوێنه‌ره‌كه‌یشی ده‌شۆن، كه ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه و زیانی زۆری ده‌بێ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه و زۆرینه‌ی سیستمه‌كانی كێشه‌یان تێده‌كه‌وێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا شووشتنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل باشه یان خراپڤ بۆ ''وشه'' ده‌ڵێ، نه‌خێر شووشتنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت باش نییه به هیچ شێوازێك بزوێنه‌ره‌كه‌ت بشۆی، چونكه زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله مۆدیل به‌رزه‌كانی ئێسته، عه‌قڵ و تاقم فیوزیان له به‌شی پێشه‌وه‌ی بزوێنه‌ره.
شارەزایەکی میکانیک دەڵێ، بە هیچ شێوەیەک نابێ بزوێنەر بشۆرێت، چونکە ئەو مەترسیانە دروست دەکات
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هه‌ر ته‌ڕبوونێك مه‌ترسی سووتانی عه‌قڵی هه‌یه، ڕۆژانه به‌هۆی ته‌ڕبوونه‌وه عه‌قڵی ئۆتۆمبێل سووتاوه، بۆیه ئێمه هه‌رگیز ڕێنوێنی شۆفێران ناكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان بشۆن، باشتر وایه هه‌ر له ماڵه‌وه به سپڕای تایبه‌ت یان به ئاو زۆر به‌هێواشی ته‌نیا ئه‌م شوێنانه بشۆیت كه پیسی گرتوویه‌تی و زۆر به‌باشی ئاگاداری عه‌قڵ و تاقم فیوز و تاقم وایه‌ره‌كان بیت.
هۆشیاریش ده‌دات، باشتر وایه به په‌ڕۆ بزوێنه‌ر خاوێن بكرێته‌وه، چونكه ته‌ڕكردنی بزوێنه‌ر مه‌ترسی هه‌یه و باشتر وایه خۆت به‌دوور بگریت له‌م كاره.