له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئارامی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییانی عێراق و بیانییه‌كان به گشتی، شه‌پۆلێكی تری كڕینی خانووبه‌ره ده‌ستی پێ كردووه. ڕاوێژكارێكی عه‌قاراتیش له هه‌ولێر زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، ئوسامه سینه‌مۆكی ڕاوێژكاری عه‌قارات و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای عه‌قاراتی ئه‌ملاك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له هه‌ولێر به‌هۆی ئارامی و ئاسانكاری ته‌واو له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ هاووڵاتییانی عێراق و بیانییه‌كان به‌گشتی، كرێنی خانووبه‌ره ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی مووسڵ و به‌غدا و ئه‌نباڕ و زیقاڕ، ماوه‌یه‌كی زۆره ئارامییان تێدا نه‌ماوه و دۆخی ته‌ناهی خراپ بووه، بۆیه هاووڵاتییانی عێراق بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی خۆیان و خێزانه‌كه‌یان هه‌ولێر هه‌ڵده‌بژێرن.
هاووڵاتییان په‌نا بۆ كڕینی موڵكی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌به‌ن
ڕوونی كرده‌وه، له پێش دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێسته، نرخه‌كانی خانووبه‌ره و عه‌قارات به‌گشتی له %08 بۆ %13 له شاری هه‌ولێر به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچه و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه ته‌واوی خزمه‌تگوزارییان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ناوچه‌كانی كه ناومان ناوه ناوچه‌ی بۆڕسه، نرخه‌كانی دابه‌زیوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان تاپۆ نین، یان تاپۆن و خزمه‌تگوزاری پێویستیان بۆ نه‌چووه. له‌گه‌ڵ ئه‌و موڵكانه‌ی بازرگانین نرخه‌كانیان كه‌م بووه‌ته‌وه، تا ئاستێك به‌هۆی دۆخی ئابووری عێراق به‌گشتی.
ئاماژه‌ی دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمی بانكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته جێگیر نییه و هاووڵاتییان متمانه‌یان به‌بانكه‌كان نییه كه له شاره‌كاندان، بۆیه ناچارن هاووڵاتییان پاره‌كانیان به موڵك بده‌ن و به‌رده‌وام ئه‌و جووڵه‌یه‌ی له‌سه‌ر موڵك بێت و عه‌قارات به‌رده‌وامی به‌رز بێته‌وه، باشترین شوێنیش ئێسته له ناوچه‌كه بۆ عێراق، پارێزگای هه‌ولێره.
شاری هه‌ولێر بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ عێراقی و بیانییه‌كان، بۆیه هاووڵاتییان به‌گشتی په‌نا بۆ كڕینی موڵكی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌به‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكوومه‌ت ته‌واوی ئاسانكارییه‌كانی پێشكه‌ش كه‌سانی بیانی كردووه له‌و ڕووه‌وه. بۆیه به‌رده‌وام نرخی زه‌وی و خانوو له‌و شاره به‌رز ده‌بێته‌وه.