ئه‌و شانده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه دوو ڕۆژه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه، بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، عه‌لی حوسێن به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، پارتی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حزبی شیوعیش كۆ ده‌بێته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه سبه‌ی پێنجشه‌م بڕیاره له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ببنه‌وه.
هه‌ر عه‌لی حوسێن دوێنی رای گه‌یاند كه ئامانجی پارتی له‌و سه‌ردانانه‌ی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه‌كانه، ئاماده‌كارییه بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق.