دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی زۆر مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرن و ده‌یكڕن، ده‌ركه‌وتووه مۆڵه‌ته‌كه یاسایی نییه و له هیچ وڵاتێك كاری پێ ناكرێت. گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێریش هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م موقه‌ده‌م فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی له‌ڕێی فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه ده‌رده‌كرێت نه‌ك كۆمپانیا و نووسینگه‌ی سۆشیاڵ میدیاییه‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان وریابن.
پێویسته هاووڵاتییان وریابن
زیاتر گوتی، ئه‌و مۆڵه‌ته شۆفێرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی دروستكردنی بۆ ده‌كرێت، نافه‌رمی و ساخته‌یه و له هیچ وڵاتێك به‌كار نایه‌ت و مۆركێكی یاسایی نییه.
ڕوونی كرده‌وه، پێویسته هاووڵاتییان خۆیان له‌و جۆره ساخته‌كارییه بپارێزن، ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بێته‌وه كه مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆوه ده‌كرێت، ئه‌ویش ده‌بێت هاووڵاتییه‌كه مۆڵه‌تی شۆفێری خۆی و پاسپۆرتی فه‌رمی ببات، ئه‌وكات به‌ڕێكاری یاسایی بۆ ماوه‌ی ساڵێك بۆی ده‌رده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندان كۆمپانیا بانگه‌شه بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن به‌نرخێكی زۆر هه‌رزان، به‌ڵام ئه‌و مۆڵه‌ته له هیچ وڵاتێك كاری پێ ناكرێت و ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا ساخته‌كارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و له زۆربه‌ی وڵاتان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره كراوه و پاره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان وه‌رگیراوه.