گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، بڕیار دراوه خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه و ڕۆژی یه‌كی ئادار خوێندن به ته‌واوی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه كه خویندن قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌ی بوو ڕای گه‌یاند، خوێندن له یه‌كی ئادار ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له 16ی ئه‌م مانگه‌وه پۆلی 12ی ئاماده‌ی ده‌چنه‌وه پۆله‌كان. جووتیار عادل باسی له‌وه‌یش كرد كه میكانیزم بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی خوێندن دانراوه.
به‌پێی داهاتی حكوومه‌ت ته‌مویلی مووچه ده‌كرێ
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه گوتی، هه‌موو داهاتێك ئێسته ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئامانجمانه هاتنی مووچه نه‌بێته هه‌واڵی به‌په‌له.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌پێی داهاتی حكوومه‌ت ته‌مویلی مووچه ده‌كرێ و ئێسته ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ ده‌كرێ و لیژنه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
زریان ته‌ها له‌باره‌ی وه‌رگرتنی باج پرسیاری كرد كه ئایا باجی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت چۆن وه‌رده‌گیرێ؟ گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌ت گوتی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنوێنی بۆ وه‌رگرتنی باج ده‌رده‌كه‌ن.